فواد لووتکەیە، بیری کۆمەڵەیە

August 31, 2016

 


فواد ئاسمانە، ڕێگەیە
فواد ناوە، شکۆی شۆڕشە
پاش سەرکەوتنیش هەر تیشکی ئەستێرە سوورەکەی کۆمەڵەیە
ڕووناکایی ژینی کۆمەڵی هەژارانی کوردستانە
هەر فوادەکەی جاری جارانە.

 

****

ئەوانەی کێلی گیانداری!! فوئاد ئەشکێنن، 
هەر کوردن
ئەوانەی شەو خۆیان بە ڕەش دادەپۆشن
چەک و پیک و قوڵنگیان پێیە
هەر کوردن
ئەوانەی بە نیوەشەوان خەڵک لە ماڵ دەر دێنن و
بێ سەر و شوێنیان دەکەن
هەر کوردن
ئەوانەی دژی ئازادی و سەربەستیی کوردن
هەر کوردن
ئەوانەی لە بیری بەرزی ئینسانی فوئاد ئەترسن
هەر کوردن.

 

 

 

 

 

 

 

Share on Facebook
Share on Twitter
Please reload

آرشیو
Please reload

تاگەکان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube