کامه‌یان هه‌ڵگرم، قه‌ڵه‌مه‌که‌ت  یان تفه‌نگه‌که‌ت ؟

October 5, 2009

 

   

کاک فوئادی خۆشه‌ویست !

 کاتێک ته‌نگ و چه‌له‌مه‌کانی ڕۆژگار بیرم ده‌هاویژنه‌ دونیای پڕ له‌ شانازی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌، له‌" تاله‌ سوار" گیر ده‌که‌م و له‌ بن دار قه‌زوانه‌که‌ی به‌ر پێت، پێی ماندوو له‌ ڕیگا ، که‌له‌بچه‌ ده‌بێت و مه‌نگی ئه‌ستێره‌ سووره‌که‌ی سه‌ کیله‌که‌ت  ده‌بێت .

    کاتێک ده‌مه‌ویت پێنوسه‌که‌م بخسێنمه‌ سه‌ر کاغه‌ز و باسێکت له‌ سه‌ر بنوسم ،ده‌ستانم شه‌رم ده‌یانگرێت و بیرم سه‌هۆڵ ده‌به‌ستێت .

 تۆ له‌ به‌ر  کام شه‌وقی  چرای ئه‌م ئاودانیه‌دا، وانه‌کانی  ئه‌دیسونت* ده‌کرده‌ نیروگای هه‌ڵگرسانی رووناکی ئه‌م گه‌له‌  چه‌وساوه‌یه‌ ؟

   هه‌سته‌وه‌ با شتێکت پێ بلێم! له‌ دوای نه‌مانت ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌ویستی بێ تۆ ژیانیان پێ  نه‌ده‌کرا.له‌ ته‌وریزه‌وه‌ کڕنوشیان بۆ مه‌زاره‌که‌ت ده‌برد و ده‌هاتنه‌وه‌ ، لات .سه‌رت به‌رزو که‌ و بڕوانه‌ دارستانی سه‌ر سه‌رت ، بزانه‌ چلؤن له‌ گه‌رمای هاویندا دار  قه‌زوانه‌کان به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ی  پڕ له‌  گه‌ڵای سه‌وز، سه‌رت بۆ داده‌نه‌وینن ، نه‌کا گه‌رمای هاوین  لاقی بریندارت ئازار دات .

     بڕوانه‌  ماڵه‌  کاگڵیه‌که‌تان ، که‌ چلۆن له‌ دوای دوورێت، سه‌رما و سه‌هۆلبه‌ندانی   ژیانی  چه‌وساوه‌کان   بوونه‌ ئازارێک  و چوونه‌   ،له‌ شیه‌وه‌  و کڕنهوشی   برد بۆ مه‌زاره‌که‌ت و ، وه‌ک تۆ  ئاویته‌ی خاک بوو.

   باش ده‌زانم  که‌ چۆن قه‌ڵه‌مه‌که‌ت به‌  رۆژێک له‌ سابڵاخ، ڕۆژگاری دوژمنانی گه‌له‌که‌تی ، به‌ بڕیاری خۆڕاگری و موقاوه‌مه‌ت له‌ به‌رانبه‌ر  هیرشی داگیرکه‌ران  کرده‌ شه‌و  و شه‌وی ئه‌وانت کرده‌ جه‌هه‌نه‌م و ئاگر .

   هه‌رچی سه‌یر ده‌که‌م   دوو  شت   له‌ تۆ جیا ناکه‌مه‌وه،  قه‌له‌مه‌که‌ت و چه‌که‌که‌ت ! قه‌ڵه‌مه‌که‌ت له‌ پێناو  چه‌که‌ت و، چه‌که‌که‌ت له‌ پێناو قه‌ڵه‌مه‌که‌تا  بوو ، بۆیه‌ ڕێگات  پڕ ڕێبوار و ڕێبازت هه‌ر گه‌شاوه‌یه‌ . ئێستاش دوای بیست و هه‌شت ساڵ  به‌ سه‌ر تێپه‌ڕ بوونی بڕیاره‌که‌ت ، ڕۆله‌کانی کۆمه‌ڵه‌ هێشتاکه‌  هه‌ر چه‌کی پارێزگاری له‌ وڵاتیان له‌ شاندایه‌ و شانازی پێوه‌ ده‌که‌ن .

  له‌م رۆژانه‌ دا، بیرم له‌ ئه‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ قه‌ڵه‌مه‌که‌ت  هه‌ڵگرم ، یان چه‌که‌که‌ت ؟  ئاخر هه‌ر تۆ به‌ هێز بووی  و ، ده‌ت  توانی   هه‌ر دووک  پێکه‌وه‌ هه‌ڵگری و ماندوو نه‌ بی لێیان .

    بڕیارم دا ، بۆ ئێدامه‌ی  ڕێگات  به‌ ته‌واوی هێز و توانامه‌وه‌ ، قه‌ڵه‌مه‌که‌ت  له‌ گه‌ڵ  برێک له‌ هاورێ یانت  هه‌لگرم و چه‌که‌که‌ت له‌ گه‌ڵ هاوڕی یانی تر !

                                              

 

Share on Facebook
Share on Twitter
Please reload

آرشیو
Please reload

تاگەکان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube