پیشکەش بە هاوڕێی ڕابەر کاک فوئاد مستەفاسوڵتانی

August 31, 1985

 


 

تۆ لە ڕوانگەی بەرزیەوە

 

پەڵکی داری شادی گشتین ئێوە هەرگیز نامرن
نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن

 

تۆ بەهێزی نامری مردن لە ئاستتا کویلەیە
چونکە گیانی تۆ دروشمە بانگەوازە، ڕێگەیە

 

تۆ چیای ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی کپی چه‌وسانه‌وه‌ی

بوومه‌له‌رزه‌ی ڕاپه‌ڕینی سه‌رده‌می بووژانه‌وه‌ی.

 

تۆ چریکەی ئەو گزنگەی بۆ هەتاوی خۆری سوور
زایەڵەت باستیلی ڕووخاند دژ بە ئەفسانەی سنوور

 

تۆ وزه‌ی بوونی ته‌بایی و چونیه‌کیی چینایه‌تیت

به‌ڵگه‌نامه‌ی شایی مه‌رگی سیسته‌می کۆیلایه‌تیت

 

تۆ قوتابخانەی قوتابی بیری تازەی سەنگەری
وەک هەوێن بۆ شوڕشی نوێ مەشەڵی داهێنەری


تۆ کەسێکی بۆ مرۆڤی ئەم زەمینە وەک برای
وەک پرۆژەی بۆ هەژاران، خەونی داهاتووی چرای

 

تۆ ئەژیت هەر وەک ئەوانەی بێ گومانم نامرن
چونکە کوانووی وانەکانت چاوگیکی ئاگرن

 

 

Share on Facebook
Share on Twitter
Please reload

آرشیو
Please reload

تاگەکان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube