هەزار بەریا

February 6, 1981

 

 

هه‌زار به‌ريا شه‌هيده‌ خؤشه‌ويسته‌کان بيان ديبا

ئه‌ندامێکی هه‌ره‌ وڕيای هؤزی گه‌وره‌ی گيان له‌ بربوو

په‌نج هه‌زار ساڵ ژان له‌ بر بوو بؤ له‌ دايک بوونی ئينسان،

 په‌نج هه‌زار ساڵ چاو له‌ بر بوو بؤ زاڵ بوون به‌ سه‌ر سورشتا،

بؤ ئازاد بوون و ڕزگاری،

تا که‌وتينه‌ چه‌رخی شوڕشی کريکاری،

چه‌رخی ڕزگاری يه‌ک جاری،

هه‌ستانی لافاوی تووڕه‌ی گه‌رمه‌ بارانی به‌هاری،

چه‌رخی پربوونی سه‌راسه‌ر هه‌مو عه‌رزی پان وبه‌رين،

له‌ بيڕی بليمه‌تانی مارکسی مه‌زن،

له‌ بيڕی به‌رينی لێنين،

له‌ گه‌زنگی زێڕينی نوور،

رؤژی گه‌شی هه‌ڵ هاتنی هه‌تاوی سوور،

ئێمه‌ش ئه‌وا له‌ قوژبنێکی خؤشه‌ويستی دونێا دا،

له‌ کوردستان جه‌ژنی له‌ دايک بوونی ئينسان،

به‌ ئاگر باران کردنی زؤرداره‌کان بر پا ده‌که‌ێن،

جا وه‌ک شه‌هيد فوئاد وه‌تی:

با هه‌ر به‌ڵێن، با هه‌لخؤاز و کؤنپرستان بنوزێنن،

چاوه‌کانم، چاو له‌ ئاسؤی بڕين بگرين،

وا شوڕشه‌ و سه‌ر ده‌که‌وی، شوڕشه‌و گه‌شاوه‌ته‌وه‌،

ياديان به‌ خێر شه‌هيده‌ خؤشه‌ويسته‌کان،

له‌ کوێن شه‌هيدانی شؤڕش، بريا ئيستا لێره‌ بان و بيان ديبا،

هه‌ر وه‌ک شه‌هيد ماجد وه‌تی:

بؤ لاوه‌ شؤڕشگێڕه‌کان، بووته‌ ژووری زاواێتی ژووری ئه‌عدام،

بيان ديبا ئه‌عداميه‌کان وه‌سێت نامه‌ی پر له‌ شيعر و پرله‌ فلسه‌فه‌ ده‌نووسن،

بيان ديبا زه‌ڕده‌ جه‌نده‌ی چاوه‌ ره‌شه‌ گه‌شه‌کانيان،

دڵی ئاگراوی دايکيان شێت تر ده‌کا،

هه‌زار بريا بيان ديبا،

 هه‌ر چه‌ند دوژمن هه‌نده‌ دڕه‌،

وه‌رگرتنه‌وه‌ی مێته‌کانی ئه‌عداميه‌کان ئاواتێکه‌ ناێته‌ دی،

به‌ڵام ديسان، ديسان ده‌سته‌ ده‌سته‌ لاوه‌کانمان،

ناو چاوی دايکيان ماچ ده‌که‌ن،

 ده‌ستی دڵداری لا ده‌به‌ن له‌ شان وملی پر تاسه‌ و شان و مليان ده‌خه‌نه‌ کؤتی ره‌خت و چه‌ک،

بيان ديبا که‌ چه‌ن ئاسای بووته‌وه‌و هه‌ر له‌ مێژه‌ ته‌فنگ ره‌خت و فيشکدان نوێنی نه‌رمی لاوانه‌،

بيان ديبا چؤن هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌کان زوورداره‌ ڕاوی کردوه‌ته‌ کاری ئاسای رؤژانه‌،

بريا هه‌زار بريا شه‌هيده‌ خؤشه‌ويسته‌کان لێره‌ بان و بيان ديبا،

 چؤن هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌کان زوورداره‌ ڕاوی کردوه‌ته‌ کاری رؤژانه‌،

يادی شه‌هيدانمان به‌خێر،

هه‌زار بريا لێره‌ بان وبيان ديبا که‌ شؤڕشه‌ و جه‌ژنی گه‌له‌ ،

ڕونه‌ چاوی زه‌حمه‌تکێشان،

که‌ ده‌بينن وا زوور داران له‌ قوڕمه‌ژنی ته‌نوره‌ی ئاگر بارانا،

 ده‌سته‌ ده‌سته‌ هه‌ڵده‌قه‌رچێن و ده‌سووتێن، يا خؤ ريز به‌ ريز ئه‌سيرن،

خؤێن خؤڕانی دڕی دووێنی ئه‌مڕوکانی له‌ به‌ر ده‌سمانا زه‌ليلن،

هه‌زار بريا بيان ديبا له‌ شاره‌کان گؤڵاو پژانه‌ گؤبنده‌،

چراخانی و زه‌ماوه‌نده‌ بؤ پێشوازی پێشمه‌رگه‌کان،

بيان ديبا که‌ بێباکی بؤ مناڵ يش بووته‌ ياسا ،

بيان پرسيبا له‌ زووردار ئه‌مجار په‌نا بؤ کؤی ده‌با،

گه‌رچه‌ مووريانه‌ی خه‌يانت، گه‌رچه‌ مووريانه‌ی خه‌يانت،

که‌وتوه‌ته‌ گيانی مروڤی و مه‌هره‌بانی،

ده‌يانه‌وی فرميسکی دايکان وه‌شک به‌که‌ن،

که‌ دايک نه‌گری بؤ ڕؤڵه‌، برا له‌ برا ده‌ڕدؤنگ بێ، که‌ ڕؤڵه‌ نه‌ستێنی تؤڵه‌،

ده‌يانه‌وی که‌ کچ سه‌ری نه‌نێته‌ هش ،

 باوشی پر نه‌کا له‌ گوڵ ، له‌ حه‌ڵقه‌ی گوڵی سووری گه‌ش،

نه‌چێته‌ سه‌ر گؤڕی دڵدار،  به‌بانگه‌واز هه‌ڵ  نه‌کا هه‌زاران هه‌زار چه‌رای هاوار،

مووريانه‌کانی جه‌يانت ده‌يانه‌وی،

جمگه‌ جمگه‌ی له‌شی زامداری ماندوومان يفليج به‌بێ ،

ده‌يانه‌وی هه‌ر سوار، سوار بێ و هه‌ر تاريکی،

شه‌مشه‌کوێره‌ی شه‌و خؤازن دژی نور‌ن دژن به‌ ده‌نگؤی ئازادی،

زراو چوو له‌ بانگه‌وازن،

،به‌ڵام کاتێ شکاوه‌ قه‌ڵای ترس و سام،

له‌ کاتێک دا بووته‌ ژووری زاواێتی ژووری ئه‌عدام،

به‌ کام له‌مپر ئه‌م لافاوه‌ ڕاده‌وه‌ستی،

کامه‌ شؤرا ، ديوار، قه‌ڵا، بنمای سستی زوورداری ده‌پارێزی، له‌ شکان، ڕووخان،داشوران،

هه‌زار بريا شه‌هيده‌ خؤشه‌ويسته‌کان لێره‌ بان و بيان ديبا

 

Share on Facebook
Share on Twitter
Please reload

آرشیو
Please reload

تاگەکان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube