top of page

چەند مەزن و پاک و بێگەردە کاک فوادی ئێمە


چەند مەزن و پاک و بێگەردە کاک فوادی ئێمە چل ساڵە کۆماری سێدارە بە هەموو توانایەوە نەیتوانیوە زەڕەیەک لە خۆشەویستی کاک فواد لە ناو دڵی گەلدا کەم بکاتەوە. دوای شەهید بوونی ئەو هەموو بێ پرنسیپی و بێ ئەخلاقی و کارە قیزەونانە بە سوئیستفادە لە ناوی ئەو و بەناوی رێکخراوەکەیی و لە لایەن بەناو هاوسەنگەرانییەوە کراوە، نەیتوانیوە بچوکترین باندۆڕی نەرێنی لە سەر پێگەی ئەو هەبێت و ئەمانەش خۆیان بە دار و بەرددا دەدەن تا بەڵکوو کاک فواد دابەزێننە ئاستی خۆیان، بەخۆشییەوە سەری ئەوان تا ئاستی پێڵاوەکانی کاک فوادە. ئەو کەسانە کە بە کردەوەکانیان داری هەڕاجیان بۆ پێگەی کاک فواد هەڵگرتوە، ئەوانە کە نەیانتوانیوە پرنسیپەکانی کاک فواد بپارێزن، کەسانێک کە تێنەکۆشاون رێبازەکەی کاک فواد گەشە پێبدەن و گەورەی بکەنەوە و کونجی عافیەتیان هەڵبژاردوە، بۆیان نییە، درێژە بە سوئیستفادە کردن بەناوی کاک فواد ـەوە بدەن. کاک فواد رەمز و نرخێکی مەزنی گەلی ئێمە بۆ گوڕدان بە تێکۆشان و شۆڕش نەک دوکانێک بۆ پڕوپاگەندە.


bottom of page