
شنەبای کوێستانی کوردەواری لە نێو جەرگەی شەوەزەنگی چڕدا دوودڵی و نەتوانینی فەلاقە دەکرد (كاك فواد موستەفا سوڵتانی) ئەو رستەیە سیمای راستەقینەی رێبەرێكی چەپ وشۆڕشگێر لە رەگەزی خەڵك و خاك کە ئیزۆلە بوون و دەستەوداوێن بوون تووڕ دەدات و بەپشت بەستن بە شاخ و چیای کوردستان ئیرادەی شۆڕش دەخوڵقێنێ دەردەخات. ئەم وێنەیەش سیمای رێبەرێكی دڵسۆز و ژیر کە هەست بە بەرپرسایەتی لە ئاست جەماوری گەلی کورد دەکات نیشان ئەدات.
كاك فواد ناوێكە غروورە بۆ تاكی كورد و پرستیژ و رێز بۆ بزووتنەوەی چەپ و رزگاری خوازی گەلی كورد
یادی کاک فوادی مەزن بەرز بەرێز بێت.
نیزام زکریایی