خەیاڵێکم لەسەردایە وەکوو خەیاڵی سەرکەشان ئاواتێکم لە دڵدایە وەکوو ئاواتی بێبەشان ملی ڕێگام گرتۆتە بەر لێوانلێو لە هیوای گەش ناگەڕێمۆ، تا ڕوون نەکەم شەوگاری تار تا نەگۆڕم نیزامی ڕەش!
ک.ع ژانویەی 2015
کۆچی مێژوویی مەریوان ئەزموون و وانەیەکی کەم وێنەیە لە سەرپێچیی مەدەنییانە و جەماوەریی لە بەرانبەر دەسەڵاتە سەرکوتگەر و سەرەڕۆکان، لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا.
ئەزموونێک کە شیاوی شڕۆڤە کردن و هەڵسەنگاندنی ورد، لێ فێر بوون و ناساندنی زیاتریەتی بە جیلی نوێ و بە دنیای دەرەوەش.
کاک فوئاد لە ئەندازیارانی سەرەکیی ئەم بزووتنەوە پێشکەوتنخوازانە بوو و بە هەڵوێستە ژیر و گونجاوەکانی سەڵماندی کە ڕێبەرێکی جەماوەریی، تیژبیر و زانا بوو.
یادی ئەو ڕووداوە مەزنە و کاک فوئادیش بەرز و بەڕێز ڕابگرین.
تێبینی: سەرجەم وێنەکانم لە دیواری هێژا کاک فاڕۆق مۆدەڕەسی وەرگرتووە.