ئەوكاتەی تەرمی كاك فوئاد دەهێنە بەردەستی دایە بەهییە پێش شۆردنی تەرمەكەی ژێر فانیلەیەكی كاك فوئاد كە خەڵتانی خوێنە، دەخاتە باخەڵی و بۆنی پێوە دەكات، دواتریش تاكێك پێڵاوی كاك فوئاد لە باوەش دەگرێت تاوەكو چەند ڕۆژێك. پێش ناشتنەكەی دەستی خوشكێكی كاك فوئاد دەگرێت و دەڵێت"وەرە هەڵپەڕە، وەرە، ئەمە زەماوەندی ژن هێنانەكەی فوئادە." لە بنه‌ماڵه ناوداره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانە، بۆ به‌ده‌ستێهنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی ژن و پیاو، سه‌ره‌تا له بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌كات.سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌ویوزارانه‌ی هه‌یانه، دابه‌شی سه‌ر جوتیار و نه‌دارانی ده‌كه‌ن، له پێناو دۆزی كورد و پێشلێكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌ی چه‌ندین ساڵ زیندانی ده‌كرێت. فوئاد مسته‌فا سوڵتانی ئه‌ستێره‌یه‌كی سوور به ئاسمانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیار ده‌بێت، جگه له بواره‌كه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندازیاری دۆزی میلـله‌ته‌كه‌ی. ئه‌و شریقه‌ی قامچی بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی ئێرانی به‌ركه‌وت، دوای ڕووخانیش شا، ئه‌مجاره‌یان گولـله‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ساردی كرده‌وه. بۆچی فوئاد هه‌میشه لە زیهنی خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتدایه؟ بۆچی خەڵكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان سەربە هەر ڕەوتێكی سیاسی بن كاتێك دێته سه‌ر باسی فوئاد مسته‌فا سوڵتانی به حه‌سره‌ته‌وه ده‌ڵێن"كاك فوئاد له ده‌ستمان چوو."
لوقمان جەلال