• کومیتەی ئامادەکاری

ئاگاداری ژمارە ٤


به‌خێربێن بۆ رێوره‌سمی رێزگرتن له‌ 30هه‌مین ساڵی گیانبه‌ختکردنی کاک فوئاد مسته‌فا سوڵتانی

که‌ رۆژی شه‌ممه‌ 29ی مانگی هه‌شتی 2009 واته‌ هه‌شتی خه‌رمانانی‌ 1388 له‌ ساڵۆنیAula Magna له‌ زانکۆی ستۆکهۆلم به‌رێوه‌ده‌چێت. کاتژمێر 11.30 هه‌تا 17.00 (ڵه‌گه‌ڵ دواینیوه‌رۆخواردنێکی سووک له‌ نێوان دووبه‌شی به‌رنامه‌که‌دا‌)

له‌م مه‌راسیمه‌دا ژماره‌یه‌ک له‌ سیما ناسراوه‌کانی کوردستان و هاورێیانی کاک فوئاد وتار ده‌خوێننه‌وه‌، چه‌ند شاعیری به‌ناوبانگ، له‌وانه‌ شاعیری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س شێعرو په‌خشان ده‌خوێننه‌وه، به‌شێک له‌ قسه‌وباسێکی کاک فوئاد به‌ده‌نگی خۆی بڵاوده‌کرێته‌وه‌و چه‌ند که‌سێک له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی مسته‌فا سوڵتانی له‌ کاک فوئاد و له‌ خۆیان ئه‌دوێن. ‌به‌درێژایی به‌رنامه‌که‌ش ژماره‌یه‌ک له‌ هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگ به‌ سروود و گۆرانی و موسیقا کۆڕه‌که‌ ئه‌رازێننه‌وه‌.

کۆمیته‌ی ئاماده‌کردنی رێوره‌سمی رێزگرتن له‌ یادی سی‌ساڵه‌ی گیانبه‌ختکردنی کاک فوئاد

سایتی شوێنی مه‌راسیمه‌که‌، چۆنییه‌تی هاتن بۆ ئه‌و شوێنه‌ به‌ مێترۆ، ئوتووبووس (پاس) و ئوتومبیل به‌م شێوه‌یه‌


  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube