پیشکەش بە هاوڕێی ڕابەر کاک فوئاد مستەفاسوڵتانی
- حەمە عەزیز
- 24 dec. 2021
- 1 min läsning

تۆ لە ڕوانگەی بەرزیەوە
پەڵکی داری شادی گشتین ئێوە هەرگیز نامرن نامرێ ئاگر هەڤاڵان ئێوە کڵپەی ئاگرن
تۆ بەهێزی نامری مردن لە ئاستتا کویلەیە چونکە گیانی تۆ دروشمە بانگەوازە، ڕێگەیە
تۆ چیای ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌نگی کپی چه‌وسانه‌وه‌ی
بوومه‌له‌رزه‌ی ڕاپه‌ڕینی سه‌رده‌می بووژانه‌وه‌ی.
تۆ چریکەی ئەو گزنگەی بۆ هەتاوی خۆری سوور زایەڵەت باستیلی ڕووخاند دژ بە ئەفسانەی سنوور
تۆ وزه‌ی بوونی ته‌بایی و چونیه‌کیی چینایه‌تیت
به‌ڵگه‌نامه‌ی شایی مه‌رگی سیسته‌می کۆیلایه‌تیت
تۆ قوتابخانەی قوتابی بیری تازەی سەنگەری وەک هەوێن بۆ شوڕشی نوێ مەشەڵی داهێنەری
تۆ کەسێکی بۆ مرۆڤی ئەم زەمینە وەک برای وەک پرۆژەی بۆ هەژاران، خەونی داهاتووی چرای
تۆ ئەژیت هەر وەک ئەوانەی بێ گومانم نامرن چونکە کوانووی وانەکانت چاوگیکی ئاگرن
コメント