• ڕێبوار

فوئاد ، ڕۆڵه‌ی ئاگر و خوێن


کاک فوئاد

فوئاد ، ڕۆڵه‌ی ئاگر و خوێن ،

تۆوی شۆڕش له‌ هه‌موو شوێن ،

وه‌ستا شێرانه‌ به‌رانبه‌ر،

په‌لامارده‌ر چه‌شنی سه‌نگه‌ر.

گیوارای کورده‌واری بوو،

له‌ هه‌موو شوێن دیاری بوو.

ده‌مێ یه‌کیه‌تی جووتیاران،

ده‌مێ کۆڕی زه‌حمه‌تکێشان،

ده‌مێ سه‌نگه‌ر ،ده‌مێ مه‌زرا،

کۆڵ هه‌ڵگرتن، له‌ گه‌ل فه‌لا.

کێ بێ ، وه‌ک برووسکه‌ وا بێ

کوردستانی،پێ ئاوا بێ،

نه‌ک هه‌ر کوردستان، گشت ئێران ،

هه‌موو تووڕه‌ و تازیه‌ باران،

بۆ فوئادی ، که‌ سه‌نگه‌ره‌

یادی له‌ ، دڵمان ڕابه‌ره‌.

ده‌مێ یه‌کیه‌تی جووتیاران،

ده‌مێ کۆڕی زه‌حمه‌تکێشان،

ده‌مێ سه‌نگه‌ر ،ده‌مێ مه‌زرا،

کۆڵ هه‌لگرتن،له‌ گه‌ڵ فه‌لا.

شۆڕشگیری زه‌حمه‌تکێشان،

چرای ڕێی ، ده‌روون پڕ ئێشان،

وه‌رن یاران! به‌ شینه‌وه‌ ،

ئاوا بی لاوێنینه‌وه ،‌

کاک فوئاد ئه‌ی ،شه‌هیدی ژیر!

شۆڕشگیڕی پاک و په‌ی گیر!

ده‌مێ یه‌کیه‌تی جووتیاران،

ده‌مێ کۆڕی زه‌حمه‌تکێشان،

ده‌می سه‌نگه‌ر ،ده‌مێ مه‌زرا ،

کۆڵ هه‌ڵگرتن ،له‌ گه‌ڵ فه‌لا.

شه‌رت بێ، جێگات بگرینه‌وه‌،

سه‌نگه‌ره‌که‌ت، پڕ که‌ینه‌وه‌ ،

به‌ڵام سه‌نگه‌ پڕن، یاران!

ئه‌ڵیی گوڵن ،له‌ به‌هاران،

شاخ و کێو، پڕ له‌ پێشمه‌رگه‌ ،

دوژمن نه‌سیبی ، هه‌ر مه‌رگه‌ !

#موسلیحشێخالاسلامی #ڕێبوار

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube