• ئارام ئیبرایم خاس

یەک بوو له رۆژهەڵات

فواد هێندەی لەبواری سەربازی CHE یەک بوو له رۆژهەڵات، هێندەش کاریگەر و داهێنەر بوو لە هێنانە کایەی مەفهومی یەکێتی و رێکخراوەی پیشەیی کرێکاران و نافەرمانی مەدەنی لە کوردستان. تەنیا رێبەری کورد و تەنیا رێبەری چەپی رۆژهەڵاتی نێوەراستە کە لە سەنگەردا گیانی بەختکردووە. تەنیا کۆمۆنیستی کورد بوو کە باسی زەروورەتی تەشکیلی حیزبی کۆمۆنیستی کوردستانی لە ئێران هێنایە ئاراوە. ئەوانەی خۆیان بە ناوی فواد هەڵداوەسن، زۆربەیان تەنانەت لە باسی دیاریکردنی مافی چارەنووسیشدا، ناراست بوون و ناراستن لەگەڵ ئامانجەکانی فواد. تەنیا ئەو وێنەیەی فواد کە تێیدا گوێبیستی گازندی کۆمەڵێک خەڵکی سڤیلە ئاوێنەی باڵای نوێنی چەندایەتی تعلق ـی فوادە بەو رەوتانەی کە خۆی پێهەڵداوەسن. وێنەیەک کە فواد روو لە خەڵک، پشتی لە هەموومان کردووە.

فوادی زانکۆ، فوادی سەنگەر، فوادی شۆڕا، فوادی کورەخانە، فوادی مەزرا، فوادی کۆڵ هەڵگرتن لەگەڵ فەلاح لە رەگەزی ئۆپۆرتۆنیسمی فرقەی ئاغاوەت مەنێشی ناسیۆناڵ- ئێکس سۆسیالیست نەبوو و نابێت.