• خەلیل فەتحی

ڕێبەرێک کە بەئاشکرا لە بوارە دژوارەکانی مێژوودا سەرکەوتوو بوو!

ڕێبەرێک کە بەئاشکرا لە بوارە دژوارەکانی مێژوودا سەرکەوتوو بوو!

پەیام و ڕاسپاردەی کاک فوئاد لە ئوردووگای کانی میران بۆ میوانان و دانتیشتوانی ئوردووگا:یەکێکی تر لە گرینگ ترین دەسکەوتەکانمان ئەوە بوو کە داخوازی گەلی کورد بەرانبەر بە حکومەت هێنرایە کایەوە:

١ ـ یەکێک لە ڕێبەرانی کوردە کە لە سەنگەری بەرخودان و خەباتی دیموکراتیک و ئاشتی خوازانەی چەپی کوردستان گیانی بەخت کرد. و هەمدیسان رێبەرێکی شارەزای بزووتنەوەی مودێڕنی کوردەکە هەرگیز "شەڕی نێوخۆیی" کوردستانی ڕێبەری نەکرد. لە بزووتنەوەی ئاشتی خوازانە و ڕادیکالی کوردستان کاک فوئادتەنیا یەک ناو نیە بەڵکوو لە حەقیقەتدا ڕێباز ، غورور ، ئیعتبار و سیمای بزووتنەوەی مەدەنی و ئینقلابی کوردستانە. ئەوەندە جیددی و خۆنەویست و دڵسۆز و متمانەی بەخۆ هەبوو کە بەرەو لوتکەی ڕیبەری بزووتنەوەی چەپی سەرانسەری ئیران هەنگاوی قورس و بە نرخی نا . داخی داخانم" خەیانەت " موڵەت و دەرفەتی ئەو نەقش و لێهاتوییەی پێ نەدا.

٢ ـ لێکدانەوەی لۆژیک و گونجاوی لە پوتانسیل و زەرفیەتی جەماوەر هەبوو ،هەر بۆیە لە کاتی پێویست و بواری هەستیاری مێژوویی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەی بە یارمەتی هاوڕێکانی دامەزراند و ڕێک خست. کاک فوئاد ڕێبەری با وەفا و بە ئەمەگی بزووتنەوەی عەدالەتخوازانەو چەپی مودیڕنی کوردستانە. لە ئاستێکی بەرزدا خەباتی مەدەنی ڕێبەری دەکرد کە ئەو فورمە لە خەبات ڕێبەرانی جمهوری ئیسلامی ناچار کرد بە مەبەستی گفتوگۆ لە گەڵ نوێنەرای کورد بەرەو سنە و مەریوان سەفەر و لە کوردستان دانوسان و گفتوگۆ کەن . پاش مەرگی کاک فوئادو لە قۆناغێکی دیاریکراودا ، کادیر وپێشمەرگە لایەق ولێبڕاوەکانی کۆمەڵە لە دەڤەری مەریوان ، فریادڕەس و یارمەتیدەری پێچە دژوار و ناهەموارەکانی خەباتی کۆمەڵە بوون.

٣ ـ کەسایەتێەکی بەتوانا و بیرمەند و ستاتوسی باڵای هەبوو . لە زانستگا بواری زانستی عیلمی و ئاکادیمی تەواو کردبوو و،لە کارەساتەکان و قۆناغە مێژووییەکاندا کود و تێگەیشتنێکی "سیستمی " هەبوو . رێبەریەکەی زۆر بێ فیزو بە دڵەوە نزیک و ئەندیشەکانی تان وپۆی بیرمەندانەی هەبوو . لیاقەت و لیهاتووی لە بوار و بەستێنی رێبەری ئەوەندە مەزن و بەرز بوو کە بێ ئەوەی لە کونگەرە و یا کونفرانس ویا کۆبونەوەیەکی حیزبی و دەنگی پێ درابێت وەک ڕێبەر وەر گیرابوو. هەموو تایبەتمەندیەکان و خەسڵەتەکانی ڕێبەرێکی" کاریزما " لە کردەوە و هزر و ئەندیشە و هەڵویستەکانیدا کۆ کرابوەوە .بە شێوەیەکی زانستیانە وگونجاو.

خەباتی چینایەتی و خەباتی میللی پێکەوە گرێ دابوو خۆی لە پێشی. ـ ٤

پێشەوەی بەرخودانەکاندا حوزووری کارای هەبوو و هەنگاوی جەسارەت ئاسای هەڵدەگرت. حورمەت وڕێزی لە هەموو بیر و ڕاکان و بیر جیاوازەکان دەگرت. هەمیشە مەجال و دەرفەتی بۆ فراکسیونی موخالیفی خۆی دەخولقاند و بە "نەیارانی " بواری گەشە و دەربڕینی بیر و ڕا و ڕخنەکانی دەدا . لە چڵە پۆپەی تولیرانس و تاقەت و هێمنی گوێ بیستی نەزراتی موخالفین و دژبەران بوو . پاش تەواو کردنی دەورەی چوارساڵەی زیندان، تەنانەت بۆ ماوەیەکی کورتیش ژیانی شەخسی هەڵنەبژارد. مێژووی کومونی پاریس و کۆماری کوردستان لە مەهاباد تەنیا یازدە مانگ بوو وکاک فوئادیش تەنیا یازدەمانگ ژیا. تاکتێک و پلان و پلاتفورمی نەنوسراو و ڕەنجە نەپێوراوەکانی کاک فوئاد ، لەو ماوە کورتەدا،تا ئەو ئاستە مەزن و بەنرخ بوو ،کە ڕچەیەکی مێژوویی لە بزووتنەوەی چەپی مودێڕنی کوردستاندا شکاند. و بە خێرایی بیرمەندان و تێگەیشتوانی بواری کۆمەڵناسی و

کۆچی تاقانە و لە بیر نەکراوی شارۆمەندانی.

٥ ـ سایکۆلۆژی سەرسام کرد مەریوان بەرەو ئوردووگای کانی میران دەردی هاوبەش و،ڕیزی یەکگرتوویی جەماوەر و ئاستی خەباتی مەدەنی شارێک بوو کەکاک فوئاد بە یارمەتی هاوڕێکانی بە بیر وڕای گشتی ئێران و کوردستانی ناساند و ڕاگەیاند. سەڕەڕای سانسوری ماسمێدیای ئێرانی، سنوورەکانی بەزاند و لە ئاستی

نێو نەتەویش باس کرا. هەڵویستی زۆربەی ماسمێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەبارەت بەو ڕووداوە جەماوەریە و بەرخودان و خەباتە مودێڕن و مەدەنیە، هەر وەک جاری جاران سکوتی بێزهێنەر و ناجوامێرانە بوو. لە دەورانی شۆڕشی ١٩٧٩ی زاینی ( ١٣٥٧ هەتاوی) سەرجەم ئێران و ناوچە کوردنشینەکان دوو پێڤاژەو فازی سیاسی جیاوازیان نۆینەرایەتی دەکرد. شارۆمەندان لە کوردستان بۆ پێک هێنانی ئوڕگانە دیموکراتیکەکان و دیموکراسی و ئازادی ژنان ونەمانی پیاوسالاری و سپاردنی دەسەلات و هیژمونی سیاسی بە هەژاران و نەدارەکان هەڵدەسوڕان و بەرخودانیان دەکرد . کە بەرهەم وئاکامی ئەو فازە سیاسیە ڕێکخستنی ئوڕگانە دیموکراتیکەکان لە چەشنی ئیتحادیەی ژنان ، ئیتحادیەی قوتابیان و خوێندکاران ، هێزی پێشمەرگە ،کانونی ماموستایان، ئیتحادیەی کرێکارانی بێکار ، کانونی پشتیوانی لە مافی گەلی کورد وجەمعیەتی دیفاع لە ئازادی و ئینقلاب و … بوو.


٦ ـ شارۆمەندانی کورد لە ماوەیەکی کورتداو بە سەربەرزیەوە دەسکەوتی گرانبەها و بە نرخیان لە مێژووی هاوچەرخ تۆمار و ئارشیڤ کرد. بەتایبەت لە بەهاری ساڵی ٥٨ی هەتاوی تەقریبەن گشت شارۆمەندانی کوردستان لە ڕیفراندۆمی داهؤڵ ئاسای تازە بەدەسەڵات گەیشتوەکان بەمەبەستی داسەپاندنی" جمهوری ئیسلامی " بەشداریان نەکرد و دەنگیان نەدا و ئەو پیلانەی کۆنەپارێزانی ئیسلامیان تەحریم کرد. کاک فوئاد یەکێک لە پلان داڕێژە سەرەکیەکانی ئەو تەحریمە بوو. کاک فوئاد داهێنەری چەشنێک لە ئوڕگانە نەبینراوەکانی.

٧ ـ کۆمەڵگا یانی " لۆبی" یەکان بوو . لە گەڵ چەندین گورووپی سیاسی و خەباتکاری نێو و دەرەوەی زیندان پەیوەندی پتو و راستەوخۆی هەبووکە هەموویان دەوری لۆبیان دەگێڕا. ئەم لوبیانە بە ئیبتکاری شەخسی کاک فوئاد و بە مەبەستی خزمەت بەبزووتنەوەی چەپی کوردستان ڕێک خران و ئەوپەڕی فیداکاریان نیشان دا . زۆربەی ئەو هاوڕێیانە نیشەجێی دەڤەرەکانی تری ئێران بوون. ڕەوتی شۆڕش لە کوردستان ڕێگای دیموکراتیک و عەدالەتخوازانەی دەپێوا و لە گەڵ باقی ناوچەکانی تری ئێران هاوڕەوت نەبوو . جەماوەری کورد بۆ ڕژیمی ئیسلامی تەشیان نەدەڕیسا و هاوکات سڕنا و دەهؤلیشیان نەدەکوتا . شەڕی خوێناوی بە سەر کوردستاندا داسەپا. ئەو لۆبیانە وەک پشتیوان بە هانای خەلکی کوردەوە هاتن و ئەوەی لە توانایاندا بوو یارمەتی بزووتنەوەی چەپ و ڕادیکاڵی کوردستانیان دا. تەنانەت ژمارەیەکی بەرچاو لەو شؤرسگێڕانە ئەرکی ئەنترناسیونالیستی خۆیان بەجێ هێنا و لە بەرەکانی شەڕی داسەپاوی فاشیزمی ئیسلامی سەربەرزانە گیانی خۆیان بەخت کرد.

٨ ـ پارێزگاری لە سەروەت و سامانی کۆمەڵە، لە ڕوانگەی کاک فوئادەوە ئەرکێکی شۆڕشگێڕانە و مرۆڤدۆستانە بوو. نەشاردنەوەی ڕاپۆرت و گوزارشی شەفاف لە هەموو بوارێکدا بە جەماوەر، یەکێک لە پڕنسیبە بەرزەکانی بوو. لە سوخنڕانی ئەنترناسیونالیستی کانی میران ئاماژە بە هەندی کەل و پەل و خواردەمەنی کە لە ئەنبارەکان ماونەتەوە دەکات و دەڵێت : ئێمە بەرە بەرە ئەو شتانەی ماونەتەوە دابەشیان دەکەین

لە وتە بە نرخەکانی کاک فوئاد لە کۆچی مێژووی مەریوان،

سێهەمین دەستکەوتمان پێکەوە بوونمانە،کە ئێستا لە ناو خەڵکدا پێکهاتووە،یەکێتیەک کە تا ئێستا بێ وێنەبووە، ئێمە لە دووا ڕۆژدا بۆ هەموو کارەکانیترمان پێویستمان بەو یەکڕیزیە هەیە، ئەمڕۆ لە گەڵ چەند کەس لە باوک و براکان سەبارەت بەوە قسەمان ئەکرد، کەئەم یەکڕیزیە بە هەر جۆرێک بووە بیپارێزین، تەنانەت بڕێکیان پێشنیاریان ئەوە بوو پێش گەڕانەوەمان بۆ شار، سوێند بۆ یەکتر بخۆین، ئەمە بۆ ئەم یەکڕیزیە یەکجار بە نرخە، ئەبێتە هۆی ئەوەی کە زوڵم و زۆر لە هەر کەس کرا،لە جیاتی خزم و کەس هەموو خەڵکی شار لە سەری بێته جواو و بەرگری لێبکەن، ئەمە یەکڕیزیە، ئەبێ بە دڵ و بە گیان بیپارێزن، لەم بابەتەوە شاری مەریوان بە تەنیا نەبوو،لێرە دیارە کە یەکڕیزی خەڵکی شار و دێ لە مەریوان زۆر پتەوتر بۆتەوە ئەمە دەسکەوتێکی ترە بۆ دوواڕۆژ، بەڵام ئەم یەکڕیزیە تەنیا لە ناوچەی مەریوان نەبوو،کام لە ئێوە ئەو خۆشک و برا سنەییانە لە بیر ئەبەنەوە کە چەک بە دەست شەش ڕۆژ پیادە ڕەویان کرد و هاتن بۆ پشتیوانی و پشتگیری، هەر ئێستا نزیکەی هەشت سەد کەس لە دۆستانی شارەکانی سەقز،بانە،بۆکان،مەهاباد و سەردەشتیش بەڕێوەن،ئەم یەکڕیزیە هەتا ئێستا لە پانتایی کوردستاندا بێ وێنە بووە،بۆ دووا ڕۆژی خەباتی گەلی کوردیش،بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە هەموو شتێک پێویست ترە. هەموومان دەزانین کە گرینگترین چەکی خەڵکی ئێران بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی شا هەر یەکڕیزیان بوو، ئەگەر ئێمەش ئەو یەکڕیزیە بپارێزین هێزی ئەرتەش دوولانەش بێتەوە دەرەقەتمان نایێت، ئەمەش دەسکەوتێکی دیکەمان بوو لەم خەباتەدا.

.........................................

( ر - م س ) گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی - ئاگۆستی ٢٠٢٠

شوینی گفتوگۆ فەرمانداری مەریوان. لە چەپەوە: ڕێزدار جەناب عەبدولڕەزا کەریمی نوێنەری چریکەکان، سیمای تێفکراوی کاک فوئادکە بیردەکاتەوە و ڕێزدار جەناب حاجی حەسەن ئیزەدی نوێنەری بازاڕیانی مەریوان لە کاتی گفتوگۆ لە گەڵ