top of page

ڕاوەستان له بەرزترین لوتکەی خۆڕاگری خەباتی جەماوەری

بانگەوازەکانی کاک فوئاد، ڕاوەستان له بەرزترین لوتکەی خۆڕاگری خەباتی جەماوەری وفیداکاری ڕابەرانی، پێویستی هەتاهەتایی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان!


رۆژی 9ی خەرمانانی ساڵی 1358، ”فوئاد مستەفا سوڵتانی“ رابەری كۆمەڵە لە شەڕێكی نابەرابەر لە گەڵ سوپای گەورەی دوژمن كە تازە بۆ داگیركردنی كوردستان لەشكری كێشابوو گیانی بەخت كرد. رادیۆ تاران زۆر بە پەلە و خۆشحاڵییەوە هەواڵی كوشتنی ”كاك فوئاد“ی راگەیاند. تارماییەك باڵی بە سەر كۆمەڵەدا كێشا. بزوتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی لە کوردستان یەکێک لە کارامەترین و لێهاتووترین رێبەرانی خۆی لە دەست دا کە لە سەرەتای ئەزموونێكی مێژوویی بۆ كۆمەڵە و بۆ رەوتی سۆسیالیستی لە كوردستان، له دەسدانی رابەر و یەكێك لە لە وشیارترین ئەندامانی خۆی خەسارێکی قورس بو.

فوئادی مستەفا سوڵتانی كە سەرەتای پاییزی 1357 پاش چەندین ساڵ لە زیندانی پاشایەتی هاتبۆدەر، تەنیا 11 مانگ ژیا، بەڵام رێگایەكی 10 ساڵەی پێوا. لەم 11 مانگەدا كاك فوئاد نەتەنیا وەک ڕابەری لایەق و بەتوانای كۆمەڵە خۆی جێخست، بەڵكوو بە خێراییەكی بەرچاو بوو بە سیاسەتدارێژی بزوتنەوەی كۆمەڵانی خەڵك و بوو بە رێكخەر و رابەری بزوتنەوە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان. ئەم ماوە کورتە بەڵام پڕبایەخ، کاریگەر، شوێندانەر، داهێنەر و پڕدەسکەوت لە کارنامەی کاک فواد دابووە. زانکۆ، زیندان، دامەزراندی کۆمەڵە و دەور و نەخشی سەرەکی کاک فواد و دواتر رێبەریی کردنی خەباتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جەماوەری و خۆڕاگری کوردستان.


چل و یەک ساڵ پاش مەرگی فوئاد جێگا خاڵییەكەی هێشتا لە ڕابەری كۆمەڵە، له لوتکەی ڕابەری بزوتنەوەی خۆڕاگرانە کوردستان و دارشتنی ڕیکار و ستراتیژی خەباتی کۆمەڵانی خەڵک دیارە. ناوی كاك فوئاد بوو بە ئەفسانە و ئۆستوورەیەك كە بۆ دەیان ساڵی داهاتووش لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێ.‌




Comentarios


bottom of page