قسەیەک لە گەڵ کاک فوئاد!
پاش کۆچی تۆ چیمان بەسەر هات و بەرەو کوێ هه نگاومان نا؟
ئەوکات و پاش کۆچی تۆ ئێمە هەمومان لە بچوکترینمان هەتا گەورەترینمان شەووڕۆژ بە ئەشق و خۆشەویستیەوە تێدەکۆشاین
خەڵکمان خۆشدەویست و خەڵک کۆمەڵەی خۆش دەویست.
هەرکەس بە کۆمەڵەوە گرێ دەدرا وەک دڵۆپێک خوێن دەڕژایە ناو دڵی کۆمەڵە و هێزو توانای بە زیندو ڕاگرتنی کۆەڵە دەدا و هەزاران کەس وەک دڵێک بون لە ناوجەستەی کۆمەڵە دا.
کرێکاران وزەحمەتکێشانی کوردستان، ڕوناکبیرو ئازادیخوازان وژنانی شۆڕشگێڕ پۆل پۆل بە کۆمەڵە پەیوەست دەبون.
جمهوری ئیسلامی شەڕی مان و نەمانی لەگە ڵ خەڵکی کوردستان دەست پێکرد.کۆمەڵە یەکێک لەم هێزە پۆڵایینانە بوو بەرەنگاری جمهوری ئیسلامی بۆوە و سەدان پایەگاو لشکرو ستون و هێزی چەکداری زەبەلاحی ئەم ڕژیمەی تەفرو تونا کردن.
لە سیاسەت و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە و چەپ وکۆمونیستی خۆیدا حەقانییەتی بەرحەق بونی خەبات و تێکۆشانی کرێکاران و زحمەتکێشان وبزوتنەوەی شۆڕشگێڕانه ی گەلی کوردی نیشان دا و پێداگری ڕاستەقینەی بێ ڕاڕا و شێلگیر بوو.
کۆمەڵە لەبەرابەر کۆنپەرستی و مەزهەبی سیاسی کوردی دا ڕاوەستا و سپای ڕزگاریشی چەک کرد.
کۆمەڵە بۆ دیفاع لە مەوجودییەتی خۆی لە بەرابەر شەڕو پەلامارە کانی حیزبی دێموکرات دا مەجبور بوو بەرگریەکی دەستەو یەخەو شەڕی مان و نەمان بکات.
لە کۆی ئەم شەڕانە دالە بەرابە رجمهوری ئیسلامی وحیزبی دێموکرات داهەزاران کەس گیانی خۆیان بەختکزدو گەلێک زەربەی قورس و خوێناویشمان بەرکەوت بەڵام هەرگیزچۆکمان دانەداوتێک نەشکایین.
کۆمەڵە لە گەڵ سازمانێک بە ناوی یەکیەتی تێکۆشەرانی کۆمونیست (سەهەند) بوو بەدۆست وهاوکار.
کۆمەڵە لەگەڵ ئەم گروپە و کۆمەڵێک سازمان و کەسایەتی تری ئێرانی حیزبی کۆمونیستی ئێرانی تەشکیل دا وکۆمەڵە بوو بە سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران(کۆمەڵە)
پاش چەندساڵ خه بات و تێکۆشانی حیزبی کۆمونیستی ئێران یەکێک لە کادرەکانی سەرکردایەتی حیزبی کۆمونیست ئێعلامی ئینشیعابی کردو کۆمەڵێک کادرو ئەندامی لە گەڵ خۆ بردن و حیزبێکی تریان تەشکیل دا وبەڵام دواتر ئەمانیش توشی ئینشیعاب و لێک دابڕانی زۆربونەوە.
دواتر کادرێکی تر ی سەرکردایەتی ئێعلام ئینشیعابێکی تری کرد و لە کۆمەڵە و حیزبی کۆمونیست جیابۆوە وناوی کۆمەڵەی پێشوی لە خۆ نا بەڵام ئەمانیش چەند جار توشی جیابونەوەو لێک دابڕان بونەوە.
پۆلێکی تر لە کادرو ئەندامانی سەرکردایەتی ویستیان وەک فڕاکسیۆنی ڕەوتی سوسیالیستی لە تەشکیلات دا بمێننەوە قەبوڵ نەکران و دەرکران.
لەم ڕۆژانەدا دیسان شەڕی چەپ و ڕاست بە شێوەی سەرەتاکان دەستی پێکردۆتەوە و زەمزەمەی ئینشیعابێکی تر دێتەوە گوێ و نیگەرانی دروست بۆتەوە.
ئەم ناکۆکی فکری و ئینشیعاب ومەسەلەی چەپ و ڕاست بونە فەرهەنگ و ئەخلاقێکی خوڵاندوە قەت فەرهەنگی کۆمەڵە نەبووەو کەس متمانەی بە کەس نەماوە.
سەداقەت و باوەڕ بە ڕێبازو خەبات و تێکۆشانی چینایەتی و کۆمونیستی لە پێناو مەسڵەحەتی شەخسی و کورسی و مەڤام و دەسەڵات دا بۆتە بە قوربانی.
ئەخلاق و موڕاڵی سیاسی زیندە بەگۆڕکراوە و شەوو ڕۆژ لە بری دیالۆگی موتەمەدینانە و لە بە رچاوگرتنی کەسایەتی یەکتر قسە و لاتاوی سوک و چروک دەخنە پاڵ یەکتر.
ئەم فەرهەنگە شەقی لەم مێژوە هەڵداوە کە هەزاران شۆڕشگێڕی کۆمونیست لە پێناویدا گیانیان بەخت کرد!
پاش کۆچی تۆ مێژوی خەبات و ڕێبازو تێکۆشان و کەسایەتی خۆت و هەزاران ڕۆڵەی گیان بە ختکردو پچڕ پچڕکراوە.
هەر کەس بە قازانجی خۆی ئە م مێژوەی قۆڕغ کردوە بە ئیشتیای خۆی ئارشیڤێکی تایبەت بە خۆی بۆدروست کردوە.
یادی ئازیزی خۆت و هەزاران پێشمەرگە و کادرو ئەندام وسەرکردەو دۆست و هەوادارانی ناو شارو دێ و گۆڕەپانەکانی شەڕو ژێر پەتی سێدارەو ئێعدام و بەندیخانەکان بەرزو بەرێز بێت.
コメント