• ڕەفێق حوسین پەناهی

شەوێك میوانی تاڵە سوار بووین !



بیرەوەریكی پێشمەرگانە بە بۆنەی 9ی خەرمانان، ساڵڕۆژی شەهید بوونی كاك فوئاد

(پێشەكی)خەباتی پەیگیرانە و سەرسەختانەی بزووتنەوەی ڕزگاری بەخش و حەق خوازانەی خەڵكی كوردستان لە سەردەمی هەنووكە و ئێستادا دژی كۆماری ئیسلامی و ماهیەتی ئاشكراو و دەركەوتووی ئەم سیستمە، ڕەنگە ڕووی لە لاوازی كردبێت و دەنگی بەتین و گووڕەی بزووتنەوەكەی دابەزیبێت و كەوتبێتە پەراوێزەوە و لاوز بووبێتەوە بەڵام بە بێ دوو دڵی و گومانەوە دەتوانین بڵێین ئەم دابەزین و تەرا كەوتنە ناكاتە ئەوەی كە ئەم بزووتنەوە لە توانایدا نیە ببووژێتەوە و سەر لە نوێ خۆی فۆرموولە بكاتەوە. ئەزموونی خەباتی خەڵكی كوردستان بەگشتی و كۆمەڵە بە تایبەتی، لە مێژساڵە وەچەكان و ڕەچەڵكی خۆی لە یاد نەكردووە و شێلگیرانە پێی لە سەر داگرتووە و بە بەردەوامی هەوراز و نشێوەكانی ئەو دەورانە مێژوویانەی سەرفەرازانە و زەفەرمەند تێ پەڕاندووە و پراكسیسی سیاسی و كارنامەكەی لە مێحرابی هەموو دادگایەكانی مێژوودا بە یەك ڕستە كۆتایی دێت ئەویش ئەم ڕستەیە كە لە سەر كارتی پێشمەرگایەتی كۆمەڵەدا نووسراوە: پێشمەرگەی كۆمەڵە دەست پاك و داوێن پاكە. ئەم ڕستەیە، لە خۆیدا دەتوانێت دەروازەی چوونە ژوورە بێت بۆ ناو جیهان و ماهیەتی كۆمەڵە و بزووتنەوەكەی و ئەو دەم و چاوانەی كە ئێعتبار و باوەڕ پێكراوی بزووتنەوەكە بوون و پێچەوانەكەی. كۆمەڵێك ناوی وەک: خانەی موعینی، حەمە حسێن كەریمی، سدیق كەمانگەر، كاک شوان، جەعفەر شەفیعی، شەهین باوەفا، ئەیووب نەبەوی، مام ڕەحمان، عارف مەولانایی، مەحموود سەجادی، عومەر فەیزی، پەرویز شافێعی، عەتا ڕۆستەمی و... لە كۆتاییدا كاک فۆئاد.

یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی خەبات لەم خولە مێژوویانەدا_ كە لە سەرەتادا بە كورتی ئاماژەمان پێدا_ پێكدا چوون و تێكەڵ بوونی دوو جۆر ژیانە لەگەڵ یەكتردا و بشێوی و تێک چوونی سنووری نێوان ئەم دوو جۆریە لە ژیان. واتە لە لایەكەوە، ئەو ژیانە ڕووتین و ئاسایی و سرووشتیەی كە بە دیان و سەدان كەناڵی تێلێڤیزیۆنی، تۆڕی كۆمەڵایەتی و پاساژ و مارک و هتد دەورە دراوە و لە لەیەكی دیكەشەوە، ژیان لە جیهانێكدا كە مێژوو بە بەردەوامی پاڵی پێوە دەنێت و بەرەو داهاتوو دەی تلێنێت و خەباتكاریش بێ دوودڵی ڕاڕایی خۆی دەدا بەدەم شەپۆلەكانیەوە و چاو نەترسانە هەوڵی بۆ دەدات و گیانبازانە لە پێناو ئامانجەكانیدا ڕێ دەكات. ئەو هێزەی كە بە شێوەیەكی بنەبڕانە پێكدا چوون و تێكەڵ بوونی نێوان ئەم دوو سنوورە لە یەكتر دادەبڕێت، نەک ژیانی پێشمەرگانە لەم سەدەمەدا، بەڵكوو خودی پێشمەرگایەتیە. پێشمەرگایەتی وەک ڕۆنان و سازدانی دۆخێك كە تیایدا ژیانی پێشمەرگانە و خودی پێشمەرگایەتی لەگەڵ یەكتر جووت دەكات و دەیانكات بە یەک ژیان؛ ژیانێک كە پێشمەرگانەیە و پێشمەرگایەتیەك كە ژیانە.

ڕەنگە زۆر كەس لە ڕێگەی كەناڵی ئاسمانی ڕۆژهەڵات تیڤیەوە ئەم بیرەوەریەی، كە لە خوارەوە پێشكەشتان دەكرێت، بە كلیپ و وێنە، بینیبێت و پێی گەشابێتنەوە و غروور لە هەموو گیانیاندا چڵی دابێت و بوغز لە گەروویاندا تەقابێتەوە و هەستیان بە چركەیەک ڕزگاری كردبێت لەو جیهانە یەخسیر و گەمارۆ دراوەدا كە كۆماری ئیسلامی تێیدا باڵا دەست و زاڵە. بەڵام، بە پلەی یەكەم، جگە لەو كاریگەریە قووڵەی كە ئەم جەولە پێشمەرگانە لە كوردستاندا داینا، جیا كردنەوەی سنوورەكانی ئەو دوو ژیانە بوو كە پێشتر باسمان كرد؛ ئەو ژیانەی كە كاک فۆئاد بەردەوام تیایدا زیندووە و زیندوانیش موحكوومن تیایدا زیندوو بمێننەوە، ئەو ژیانەی كە دوای چەندین دەیە، شەوێك تا دەمە و بەیان، تاڵەسوار و كاک فۆئاد و پیشمەرگەكانی ئەم ڕێباز و قوتابخانەیە، یەكتر ماچ دەكەن و پەیمان نوێ دەكەنەوه.

پۆلێك پێشمەرگە كە بریتی بووین لە هاوڕێیان( رێبوار، میهدی، مولوود، شاڕۆخ، ئاراس، شەكیب، كەیوان، هیوا، سوران، رەفیق حسین پناهی)، لە ناوچەی مەریوان و نزیک ئاواییەكانی سێف ژووروو لە بەرزایی (ملەی حەرامێ) كە دەڕوانێتەوە بەرەو رووكاری چاوگ و دەشتی سەڵەسی، هیلاک و ماندوو پشوومان دابوو، لای ئێوارە بە هۆی ئەوەی مانگی گەڵاڕێزان بوو، زۆر هەوا ساردی دەكرد و ئێمەش لە مەخفیگا ( شوێنی حەوانەوەی رۆژانەی پێشمەرگە) خەریكی خۆ ئامادە كردن بوین بۆ ئەوەی ڕێ بكەوین بەرەو عەسراوا و دواتر بپەڕینەوە بۆ ئەو بەر و وەک هەمیشە سەرێک لە كۆنە هەواران ( قەلە بەرد ) بدەین و پاشان جەولە و لەو ناوچەیەدا خۆمان ئاشكرا و لە ئاواییەكانی ئەو ناوچەیەدا چالاكی بكەین..

شەو زۆر ڕێگامان بڕی بوو بەڵام دەشتی چی پەڕایی و پڕ دار و درەختی ئەو كەنارانە و تاریكی شەو وای كرد كە نەتوانین بپەڕینەوە و هەمان شەو لەو دەڤەرەدا ماینەوە و بە هاوڕێیانم وت كە بڕۆن بخەون تاكوو بەیانی، ئەمشەو چیتر پیادە ڕەوی ناكەین.بەیانی زوو هەستاین و هەموو تاڵەسوارمان خاوێن كردەوە و بە ڕیز وەستاین و چەند ساتێک بێ دەنگیمان ڕاگرت بۆ یادی شەهیدانی تاڵەسوار و سەرجەم شەهیدانی كۆمەڵە و پاشان چەپكە گۆڵی ڕێز و خۆشەویستی خۆمان بە چەک و رەختەوە و بە ئیحترامی نیزامیانەوە بردە سەر گڵكۆی كاک فوئاد و یارانی و ئەو بەڵێنەمان دووپاتە كردەوە كە ساڵگارێكە بە رێبازی شەهیدان دامانبوو و دواتر شانازی قسە كردنم پێ بەخشرا لە تاڵەسوار و بە دوای گرتنی مەراسمێك بەرەو ( باخە ئەلیاس ) دەشتی ئاوایی ئاڵمانەیە، بەڕێ كەوتین كە زانیمان گوزارش دراوین و خەریكە لە سوپای بێەكەڕەوە هێز بجۆڵێنن بۆ سەرمان، ئێمەش لە شاخەكاندا ماینەوە و رۆژی دواتر لە ناوچەی كۆماسی و سەر شیودا ئیدامەمان بە جەولەکەمان دا.

كاک فوئاد هێشتا زیندووە و گۆڕستانی تاڵەسواریش ئیلهامبەخشە بۆ هەزاران كچ و كوڕی كوردستانی رۆژهەڵات، ئێستاش بە دوای زیاتر لە سی ساڵ، رێبوارانی رێگای كاک فوئاد بەردەوام و شێلگیرانە خەبات دەكەن بۆ ئەو ئامانجە بەرز و ئینسانیانەی كە كاک فوئاد و هاوڕێیانی لەم پێناوەدا خەباتیان بۆ كرد و گیانی خویشیان لە پێناویدا بەخت كرد .هەم خوشحاڵم، هەم خەمبار؛ خەمبارم بەوەی نەبوونی كاک فوئاد بە جەستە لە نێوماندا وەكوو كەلێنێك هێشتا بە كۆمەڵەوە دیارە، خۆشحاڵیشم بەوەی كە دوای ئەو هەموو ساڵە، هەزاران كچ و كوڕی كوردستان خویان لە مەكتەبی رێباری كاک فوئادا دەبینەوە و لەو سەنگەرەدا خەبات دەكەنبە هۆی سەرماوە ئەستەم بوو كەس بتوانێ بخەوێ بە تایبەتی بە دوای ڕێ كردن و عارەقە كردنی زۆر مرۆڤ نەخۆش دەكەویت بۆیە رێبوارم بانگ كرد و پێم وت كوڕەكان نابێ سەرمایان بێ؛ قۆڵكەیان بۆ بكەنین و گەڵای دارەكان، كە وشک بوون و كەوتبوونە عەرز كۆ بكەنەوە و بیخەنە ژێریان با سەرمایان نەبێ،كە هاوڕێیان خەوتن بانگی هاوڕێ رێبوارم كرد و توزێک بە پشتەوەی شاخەكەدا سەر كەوتین كە لەو بەرزایە دا دەوەستیت و شاری مەریوان و ئاوایەكانی( ڕەشە دێ و پیلە و سەڵەسی و چاوگ) و هەموو ئاواییەكانی دیكەی ناوچەكەی لێ دیار بوو. زۆر خوش بوو. هەستم دەكرد هەموو دونیا هی ئێمە بوو. دانیشتین و دوو بە دوو باسی زۆر شتمان كرد كە بە داخەوە هەموویم لە بیرم نەماوە بەڵام باسی چالاكیمان دەكرد، باسی گرتنی جادەی نیوان مەریوان _ بەردە ڕەشەمان دەكرد بە تایبەتی ئەو رۆژە رۆژی هەینی بوو رێگاكان زۆر شلووق بوو؛ باسی شاری مەریوان و خەڵكە تێكۆشەرەكەیمان دەكرد كە چلۆن ئەو شارە لە گەڵ كۆمەڵە ماون و قەد پشتیان لە حیزبەكەی خۆیان نەكردووە، جا بە دەم سیگار كێشانەوە، كە دیارە سیگاری نێو دەست بە هۆی ئەوەی نوورەكەی دیار نەبێ زۆر خۆشە ئەڵبەت من سیگاری نیم بەڵام ناكرێ پێشمەرگە بیت و لە جەولە بیت و هەموو ئەو پێشمەرگانە كە لە گەڵتن سیگاری بن و تویش نەكێشی... بە هەر حاڵ لە نێو باسەكاندا باسی گەورەیی و خۆشەویستی كاک فوئادم كرد ، وتم هاوڕێ رێبوار لام وایە بەشێكی زۆری ئەو خەڵكە لە بەر خۆشەویستی كاک فوئاد لەگەڵ كۆمەڵە كەوتن و هەر بەم شێوەیە هەر دووكمان ئیدامەماندا و زۆر باسی كاک فوئادمان كرد، یەكسەر وتم بۆ سەردانی تاڵەسوار و گڵكۆی كاك فوئاد لە ئاڵمانە نەكەین؟ رێبوار بە بێ بیركردنەوە یەكسەر وتی زۆرم پێ خۆشە. رۆیشتینەوە و لەگەڵ هاوڕێیان قسەم كرد و هەموویان وەكوو ئەوەی باڵ بگرنەوە ئیشتیاق و تامەزروو بوونێك و پەلە پەلكردنێك لە نێو چاوانی هەر هەموویاندا بە دی دەكرا .

نزیک ئاوایی ئاڵمانە بوینەوە ، شەو ساعەت 1 و نیو بوو چاوەڕێ دەركەوتنی مانگمان دەكرد بۆ ئەوەی وڵات توزێک ڕوون بێتەوە و بگەڕین بە شوێن گۆڕستانی تاڵەسواردا، دیارە كەسی شارەزامان هەبوو كە پێشووتر رۆیشتبووە تاڵە سوار و ئاڵمانە بەڵام بە هۆی تاریكی و دار و دارستانی ناوچەكە پەیدا كردنی ئەستەم بوو بەڵام زۆری نەخایاند و لەگەڵ دەركەوتنی مانگ ئێمەش گۆڕستانی تاڵەسوارمان دۆزیەوە.

شەوێک لە تاڵەسوار تا بەیانی ماینەوە

زۆر هیلاک بووین بەڵام كە گەیشتینە تاڵەسوار هەموومان حەساینەوە، بێ دەنگیەک هەموومانی داگرتبوو. كەس هیچی نەدەگوت. نازانم بۆ لام وایە هەر كەسە و لە بیری خۆیدا فكری دەكردەوە كە ئێرە جێگای ئیسنانگەلێكی گەورەیە كە هەزاران هەزار كچ و كوڕی ئەم كوردستانە سوێند بە ناویان دەخوەن. وتم هاوڕێیان ئیسراحەت بكەن و هەر كەسە و لە نزیک كێلێك بخەوێ و بەرنامەمان داڕشت بۆ گرتنی مەراسمی بەرە بەیان..

لە كەنار گڵكۆی كاك فوئادەوە دانیشتبووم، بیرم لەوە دەكردەوە كە كی لە كاک فوئاد گەورەترە لەم كوردستانە، كام شێخ و كام سەید و كام كەسایەتی و كێها رابەر هێندە گەورەیە كە لەو ماوە كەمەدا ئەو ئەندازە بەهێز بێ لە ڕۆیی مانەوییەوە، كە سەدان منداڵ بە خۆشەویستی كاک فوئادەوە نێویان فوئادە. چاوێكم دەگێڕا و گۆڕی شكاوی لەت لەت كراوی كاک فوئادم دەبینی. دڵنیا بووم كە كاک فوئاد زیندووە، ئاخر ئەگەر زیندوو نەبێ چلۆنە دوژمنان بەردی ویشک و رەقی گڵكۆیەك دەشكێنن. تاوێک گەڕام و چاوێكمان بە دەوروو بەردا گێڕا، نوورێكمان بینی كە لە نێو چۆمەكەوە دەگەڕا و دەیگێڕا بە شاخەكەدا و بە نێو دارستانەكاندا و جار و بارەش لە ئێمەی دەگرت بەڵام دیار نەبووین، ئێمە چۆن دەروو بەر گۆڕستانی تاڵەسوار بە بەرد پەرچین كراوە، ئەگەرچی رۆژی رابردوو زانیاریمان هەبوو كە تاڵەسوار بە هۆی ئەوەی كە هەموو رۆژێک خەڵک لە شار و ناوچەكانی دیكەوە دێن و گۆڵ دێنن و سەردانی گڵكۆی كاک فوئاد دەكەن بەم هۆیەوە رژیم جارو بارە چاو دێری دەكات؛ بۆیە لەوێدا بیرم لەوە دەكردەوە كە ئاخۆ بۆ رژیم هێندە حەساسە بە گۆڕستانی تاڵەسوار. بیستبووم لەم ساڵانەی دوایدا خەڵک دەچن و هەندێك گۆڕستان بە هۆی بوونی ( ژێر خاكی )وە دەدنەوە، بۆیە نیگابان دادەنن بەڵام ئاوایی بە شێوەیەی هەمیشەیی چاو دێری بكرێ. لەوێدا بۆم دەركەوت كە تاڵەسوار گۆڕستان نییە و ئیلهامستانە..