کاک (فوئادی سووڵتانی) سه‌رنج/ئه‌م شیعره یه‌کێکه‌له‌وشیعرانه‌ی بۆ(کاک فوئاد سوڵتانی)یم نووسیووه ، چونکه ئه‌و به لای منه‌وه قاره‌مانێکی بێ هاوتا بوو. له‌م سه‌رده‌می عه‌وله‌مه‌یه‌دا من ئه‌زانم چۆن ئه‌وانه‌ی به حساب هاوڕێ ی کاک (ئارام) بوون و ئێستا له (سه‌یاره‌ی جام ڕه‌ش) دا ئه‌سووڕێنه‌وه و فشه به سه‌ر وڵاته‌وه ئه‌که‌ن ، ئاواش ئه‌وانه‌ی خۆیان به هاوڕێ و هاوبیری (کاک فوئاد) ئه‌زانن رۆژێک دێت ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌مان له (سه‌یاره‌ی جام ڕه‌ش) دا ئه‌سووڕێنه‌وه و فشه به سه‌ر ئه‌م وڵاته‌وه ئه‌که‌ن : سه‌رده‌مێک بوو هه‌موو شتێک ژێر چه‌پۆکه‌ی تاریکی بوو له هیچ شوێنێ باسی نه‌بوو ئه‌وه‌ی ناوی ڕووناکی بوو (شا) فارسێکی تێوه گلاوی (بۆماوه‌یی) و زگماکی بوو (پاشا) یه‌کی له خۆڕازی و ده‌روون ڕه‌شی سامناکی بوو له قڕ کرد نی مرۆ ڤدا خه یا ڵێکی بێ باکی بوو له و ڕ ۆ ژه ڕه شانه دا تێکڕای ژیان خه مناکی بوو هه‌ر که‌س لێوی بجووڵایه به لای (شا)وه ناپاکی بوو جا له‌وکاته تووشانه‌دا تۆته‌نهاجێ ی سه‌رسووڕمان بووی عه‌شقی جووڵه‌وسه‌ربزێوی وبیرکردنه‌وه‌ی لای ئینسان بووی تۆ ئاماده‌ی ڕاپه‌ڕین و ته‌نانه‌ت خۆ به کوشت دان بووی تۆ له ده‌سته‌ی سه‌ره‌تایی رێگه‌ی دووری تێکۆشان بووی تۆڕابه‌ری چاونه وه‌ستاوه‌ی خه‌ڵکانی زه‌حمه‌تکێشان بووی تۆ ئه‌ستێره چاو گه‌شه‌که‌ی شه‌و وشه‌وگاری زیندان بووی تۆ هه‌ڵۆ نه ترسا وه‌که‌ی به‌ر شه لا قه و سزا دان بووی تۆ له زیندان ڕاهێنه‌ری چاو نه‌ترسانی (کاک شوان )1 بووی بێ گو مان هه‌موو ئه‌زا نین تۆ که سێکی قاره مان بووی هه‌ر به ڕاستی تۆ شایانی پێشڕه‌وی چه‌وساوه‌کان بووی که (شا) ڕووخا وگۆڕ به گۆڕ بووتۆ له ڕیزی پێشڕه‌وان بووی له‌وده‌مه‌شدا وه‌ک چاوساغێک بۆ (یه‌کێتی جووتیاران)2بووی ئه‌وساش هه‌ر تۆ بڕیارده‌ری (کۆچی خه‌ڵکی مه‌ریوان) بووی له دوا جاردا تۆ شه‌هیدی (که‌مین)ی فێڵی (چه‌مڕان )3 بووی کاتێ مه‌رگ چرای خوێنی له کوردستان داگیرسان بووی له هه‌موو سووچی دنیادا ده‌نگدانه‌وه‌ی ناو جیهان بووی مێژوو ئه‌ڵێ : تاکه پیاوی چاو نه‌ترسی کوردستان بووی مێژوو ئه‌ڵێ : هه‌م پێشمه‌رگه وهه‌م ڕابه‌ری تێکۆشان بووی هۆ (فوئاد)ه دڵسۆزه‌که‌ی گۆڕه‌پانی (کوردستانی ) هۆ هاو بیر و هاو بۆچوونی مرۆڤ بژین به یه‌کسانی خوێنت وه‌ک ڕێگا و مه‌شخه‌ڵێ خه‌باتی به جۆش ئه‌هانی کاروا نێکی نه پسا وه و تێکۆ شه ری به‌ر هه‌م هانی بۆ به‌رده‌وام بوونی کاروان زۆر ڕۆڵه بوون به قوربانی کاتێ رۆژگار ڕێگه‌ی گر ت و ته‌نگانه ده‌ستی بۆ هانی کوڕی ئازا بۆ ده‌رباز بوون سه‌ری به‌خشی به ئاسانی که‌چی (تووله)4 بۆرژوا کان کۆ تا یی به خه‌بات هانی رۆیی و نه‌ما ئه‌و شۆڕشه‌ی تێ ئه‌کۆشا بۆ یه‌کسانی ئیترچوارمه‌شقی لێ ی دانیشت بۆ قسه وقسه‌ی زۆرزانی ئێستا ئه‌و(ڤایرۆس)ه پیسه خه‌ر یکی ژ یان تێکدانه وه‌ک سێبه‌رێکی بچووکی له شوێن پێ ی (سۆشیال)ه‌کانه بۆیه ئێستا وه‌ک پیاو ماقووڵ قسه قوتی دیوه خانه هه‌ر خه‌ریکی جوو ینه وه‌ی بنێشتی بیری ئه‌وا نه هه‌ر گوێگری قسه‌ی زل و پووچ بوونی ماریفه تیانه هه‌ر خه‌ریکی چنینه‌وه‌ی ورده درۆی بۆ چوونیانه هۆ کاک (فوئادی سووڵتانی)خۆزگه تۆش لێره بوویتایه تا( گاڵته جاڕی)یه‌که‌ی ئێره‌ت به چاوی خۆت بد یبایه تا ئه‌وقسه(کۆمیدیا)نه‌ت به دووگوێ ی خۆت ببیستایه درۆی نیه (حه‌قیقه‌تی ) بۆ ر ژ وازی بۆ خۆی وایه به (تووڕه‌هاتی ) ژین ئه‌چێ که له به‌ر ده‌ست و چاوایه //////////////////////////////////////////////////// ئه‌و وشانه‌ی پێویستیان به ڕوون کردنه‌وه هه‌یه ، ئه‌مانه‌ن : 1/ کاک شوان یه‌کێک بوو له به‌رپرسه گه‌وره‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان و سروودی (کاک شوان) به‌ڵگه‌ی ئه‌وه . 2/ یه‌کێتی جووتیاران ئه‌و رێکخراوه شۆڕشگێڕه بوو که به‌ردی بناغه‌ی دروست بوونی کۆمه‌ڵه بوو له مه‌ریوان کاک فوئاد رابه‌ری بو 3/مسته‌فا چه‌مڕان وه‌زیری به‌رگری کۆماری ئیسلامی زه‌مانی خومه‌ینی بوو ئه‌م (چه‌مڕان)ه بۆ خۆی (که‌مین)ی به سه‌رکردایه‌تی خۆی بۆ شه‌هید کردنی کاک فوئاد دانا وکه پاش شه‌ڕێکی ده‌سته و یه‌خه‌دا خۆی و پێشمه‌رگه‌یه‌کی چریکه‌کان شه‌هید بوون ، سێ یه‌م که‌س که له‌گه‌ڵیان بوو ڕای‌کرد و خۆی رزگارکرد. 4/تووله مه‌به‌ستم ورده بۆرژوازیی یه که وه‌ک تووله سه‌گن . 5/ سۆشیاله کان واته سۆشیال دیموکراته‌کان که جۆره داوێکن بۆ گه‌وجاندنی مرۆڤایه‌تی و به‌ناوی مرۆڤدۆستی یه‌وه کارئه‌که‌ن .
top of page
bottom of page
Comments