فواد لووتکەیە، بیری کۆمەڵەیە

فواد ئاسمانە، ڕێگەیە فواد ناوە، شکۆی شۆڕشە پاش سەرکەوتنیش هەر تیشکی ئەستێرە سوورەکەی کۆمەڵەیە ڕووناکایی ژینی کۆمەڵی هەژارانی کوردستانە هەر فوادەکەی جاری جارانە. **** ئەوانەی کێلی گیانداری!! فوئاد ئەشکێنن، هەر کوردن ئەوانەی شەو خۆیان بە ڕەش دادەپۆشن چەک و پیک و قوڵنگیان پێیە هەر کوردن ئەوانەی بە نیوەشەوان خەڵک لە ماڵ دەر دێنن و بێ سەر و شوێنیان دەکەن هەر کوردن ئەوانەی دژی ئازادی و سەربەستیی کوردن هەر کوردن ئەوانەی لە بیری بەرزی ئینسانی فوئاد ئەترسن هەر کوردن.

زامی پڕ هوون و ناسۆری کۆردان ئەکۆلێتەو گشت سال لە ٩ی خەرمانان

زامی پڕ هوون و ناسۆری کۆردان ئەکۆلێتەو گشت سال لە ٩ی خەرمانان ئێمڕۆ ٩ی خەرمانان ئەو ڕۆژە تاڵەیە کە هاوڕێ کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی لە هەلو مەرجێکی هەستیاری کۆردستانی ڕۆژهەڵات دا ، لە شەڕێکی نابەرابەر و دژوار ، لە گەڵ ستوونێکی زەبەلاحی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر جادەی مەریوان ـ سەقز لە نێوان ئاوایەکانی بستام و کانێعمەت دا ، گیانی ئازیزی بەخت کرد . بە دوای ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە ، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کۆردستانی ئێران ، وەکوو منداڵێکی ساوا و تازە پاگرتوو دا هەتیو کەوت. هەر چەندە کۆمەڵە توانی هێزێکی تۆکمەی پێشمەرگە پێک بهێنیت و دەورێکی کاریگەر و بەرچاو لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی کۆردستان دا ، لە بواری نیزامی و سیاسیەوە بگێڕێت ، بەڵام هەر چۆڵی جێگەی کاک فوئادی ڕابەر ، لە ناو سیاسەت

"ڕێبازی کاک فواد قوتابخانەیە"

چەند ڕۆژی تر ۹ ی خەرمانانە.لەم رۆژەدا بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی لە ئێران و کوردستان یەکێک لە کارامەترین و لێهاتووترین رێبەرانی خۆی لە دەست دا، بۆ کوردستان ژان و خەسارەکە سەت هێندە کاریگەر و جەرگبڕتر بوو.کاک فواد، ناوێک کە دواتر بوو بە وێردی سەرزاران و بە سەدان و هەزاران کۆرپە لە خۆشەویستی ئەم مرۆڤە مەزنە ناوی "فواد"یان لێنرا.ماوەیەکی کورت ،بەڵام پڕ بایەخ،کاریگەر،شوێندانەر،داهێنەر و پڕ دەسکەوت لە کارنامەی کاک فواد دابووە.زانکۆ ،زیندان،دامەزراندی کۆمەڵە و دەور و نەخشی سەرەکی کاک فواد و دواتر رێبەریی کردنی خەباتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و جەماوەری ، مەجال و دەرفەت یان نەدا ئەم بیرمەندە ساتیک وچان بدات و بەرهەمی فیکری و قوتابخانەی زۆڵاڵی بیر و ئەندێشەیی زیاتر بنوسێ و ببنە مانیفێست و رێنمای خەباتی

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube