"کاک فوئاد" لە دژی با دەوەستایەوە

بەپێچەوانەی ئاو مەلەی دەکرد و هێڵی سووری دەبەزاند درێژە نەبوو ...، دەستپێک بوو دەسپێکی ڕابوونێک بەرەو ڕاسان و ڕانەوەستان ڕێگا نەبوو، ڕێباز بوو ...، ڕێبازێک لە عەشق و ئەخلاق و پێکەوە ژیان ئەو لە زانکۆوە چوویە سەنگەر، چۆکی بە بەند دادا و بوو بە دەرفەتێک بۆ مرۆڤ‌ بوون، هەڵبژاردەیەک بۆ ژیانێکی جیاواز. ئەو کانگای لەخۆبردوویی، کۆگای ورە، ئاوێنەی ڕاستی و مانایەکی‌تر بوو لە ڕێ، واتایەکی‌تر بوو لە هاوڕێیەتی لە سەردەمی ئەودا...، شەقامەکان بەڕێدەکەوتن شاران لەجێ دەجووڵان و شاخان کرابوونە هێلانەی هەڵۆ ژنان چیتر ماڵی نەبوون، لە منارەی مزگەوتەوە بانگ بۆ عەداڵەت و یەکسانی و بەرابەری ئەدرا و زیندان کرابوویە لانکەی خەبات بەندکراوانی ئەوساا ..، هەر یەکەو کاک شوان، شەهید ئارام و قارەمان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube