فۆئاد

جه‌وان بوو دراوسێی رێواسی به‌هار و هاوده‌می هه‌ناری پاییزان . به ‌ڕه‌گه‌ز ده‌گه‌یشته‌ سه‌ر ڕیشه‌ی داربه‌ڕوو ده‌یزانی به‌فری کام ترووپکی نیشتمان زریوه‌ی جوانتره‌ و له‌هه‌گبه‌ی کام باران مزگێنی ئه‌ودیوی تاریکی هه‌ڵده‌ڕژێ‌ . دڵۆپێک هه‌ڵقوڵیوی کانییه‌کی قه‌له‌به‌رد . شه‌پۆلی وه‌ک ‌له‌پی ده‌ستی خۆی ده‌ناسی . شاره‌زای زه‌مزه‌مه‌ی جووبار و حه‌ژمه‌تی تۆفانی ده‌ریاکان . ئارام و له‌سه‌رخۆ گوێی ده‌گرت له ‌به‌رد و له ‌ڕازی زناران . زامی سه‌ر دوو ئه‌ژنۆی گه‌نم و سه‌رشانی پڵنگی فام ده‌کرد . نزیک بوو له‌ڕه‌نج و له‌خه‌ونی ڕاسانی هه‌ژاران وه‌ک بڵێی به‌مناڵیی له‌نسکۆی نه‌داری و له‌کڵپه‌ی سووتانی ژێر ده‌ستیی گه‌یشتبێ . ده‌یزانی چ وه‌رزێ چیاکان باڵایان هه‌ڵده‌چێ و چ کاتێ شه‌ونامه‌ی نێو شاران ده‌نووسرێ .

بۆ کاک فوئاد

باڵندەکان لە نەبوونتا پەرەم پەرەم زرێباریان بەجێ هێشت و بەڕێکەوتن بۆ نادیار. چەوەساوەکان لە دوای چوونت دانە دانە هومێدی ناو توێشەکەیان پەرت کرد و سەریان بۆ مردن نەوی کرد. وتیان ئیتر بێ پێشڕەوێکی وەک فوئاد، بۆ یەکسانی خەبات کرد مومکین نیە. جووتیارەکان چەکەکانیان فڕێ دا و تەور و داسیان هەڵگرتەوە و چوونەوە سەر پیشەی خۆیان. ئاخر وتیان،کەی بێ فواد بوونی عەداڵت ئەچسپێ و پیاو چۆن ئەتوانێ مورتەح بێ. کاک فوئاد... لە تیشک ئەچوو نا..نا..ئەو خۆی خۆر بوو تریفەیە بوو، نا..نا..بۆ خۆی مانگ بوو. هێندە بەرز بوو،خودایەک بوو. بە گۆمی زرێبار ئاسای چاوانت قەسەم، ملیارەها ساڵ تر دووبارە بوونەوەت ڕوو نادا. هەتا ماوە دایکێکی تر فوئادێکی تری نابێ. هەموو شەوێک بایەقوشێکی دڵ خەمناک، بە

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube