فوئاد و نان

دەست پرچی بڵندی هەتاو بەشانی ئازاری گەلەوە لە زەردەی مەزرای گەنم و چریكەی سەوزی مەرەزەوە پێشانی هەر جریوەی نان دەست تریفەی ئازادی بەدەم هەناسەی شەماڵ لە توولەڕێگای ڕەنجەوە چاوی شەبەقت هەڵدەزنێ لەقەڵافەتی شەو شارێك تیرێژی ئازادی شارا شارا بەرامەی نان دەڕژێتە كۆشی برسێتی (( فواد))

كاك فوئاد، یه‌كێتی جوتیاران و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

كاك فوئاد له‌و ده‌گمه‌ن رێبه‌رانه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵوێست و وته‌ و كاره‌كانی هه‌تا ئێستاش وانه‌یه‌كن بۆ فێر بوون. كاك فوئاد له‌ قوناخێكدا كه‌ هه‌ست به‌ زه‌روره‌تی یه‌كێتی و هاوپشتی جویتاران ده‌كات، بێ دودڵی یه‌كێتی جوتیاران داده‌مه‌زرێنێت وه‌كوو كه‌ره‌سه‌ته‌یه‌ك كه‌ بۆ قوناخێكی مێژووی بوونی پێویسته‌. كاك فوئاد وه‌كوو رابه‌رێكی چه‌پ و سۆسیالیست كه‌ باوه‌ڕی به‌ هێزی جه‌ماوه‌ر هه‌بوو، رێكخراو كردن و یه‌كخستنی هێزی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت و كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كردبوه‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی خۆی. له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ روبه‌روو بونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و بۆ یه‌كخستنی هێزی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ر، یه‌كێتی جوتیارانی دامه‌زراند و دوای ئه‌وه‌ش جه‌معیه‌تی دفاع از آزادی و جه‌معیه‌تی موعه‌لیمان

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube