کامه‌یان هه‌ڵگرم، قه‌ڵه‌مه‌که‌ت  یان تفه‌نگه‌که‌ت ؟

کاک فوئادی خۆشه‌ویست ! کاتێک ته‌نگ و چه‌له‌مه‌کانی ڕۆژگار بیرم ده‌هاویژنه‌ دونیای پڕ له‌ شانازی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌، له‌" تاله‌ سوار" گیر ده‌که‌م و له‌ بن دار قه‌زوانه‌که‌ی به‌ر پێت، پێی ماندوو له‌ ڕیگا ، که‌له‌بچه‌ ده‌بێت و مه‌نگی ئه‌ستێره‌ سووره‌که‌ی سه‌ کیله‌که‌ت ده‌بێت . کاتێک ده‌مه‌ویت پێنوسه‌که‌م بخسێنمه‌ سه‌ر کاغه‌ز و باسێکت له‌ سه‌ر بنوسم ،ده‌ستانم شه‌رم ده‌یانگرێت و بیرم سه‌هۆڵ ده‌به‌ستێت . تۆ له‌ به‌ر کام شه‌وقی چرای ئه‌م ئاودانیه‌دا، وانه‌کانی ئه‌دیسونت* ده‌کرده‌ نیروگای هه‌ڵگرسانی رووناکی ئه‌م گه‌له‌ چه‌وساوه‌یه‌ ؟ هه‌سته‌وه‌ با شتێکت پێ بلێم! له‌ دوای نه‌مانت ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌ویستی بێ تۆ ژیانیان پێ نه‌ده‌کرا.له‌ ته‌وریزه‌وه‌ کڕنوشیان بۆ مه‌زاره‌که‌ت ده‌برد و ده‌هاتنه‌وه‌

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube