ڕێبازی کاک فوئاد و پێویستی ئەوڕۆ

هه‌موو ساڵێ‌ 9ی‌ خەرمانان ساڵوه‌گه‌ڕی‌ شه‌هیدبوونی‌ كاك فوئاد مسته‌فاسوڵتانی‌، دامه‌زرێنه‌ر‌و رابه‌ری‌ كۆمه‌ڵه‌، له‌ لایه‌ن هه‌موانه‌وه‌ رێزی‌ لێده‌گیرێ‌. كاك فوئاد ئه‌و رابه‌ره‌ی‌ كه‌ دوای‌ تێپه‌ڕ بوونی‌ 29 ساڵ به‌سه‌ر گیانبه‌ختكردنیدا، ئێستاش وه‌ك ئولگو چاوی‌ لێده‌كرێ‌و، كه‌س ناتوانی‌ نكولی‌ له‌وه‌ بكا كه‌ ره‌وتی‌ كۆمه‌ڵه‌‌و رێبازه‌كه‌ی‌ زۆرتر خۆی‌ له‌و 11 مانگه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌تی‌ سازدان‌و پێگرتنی‌ شۆڕشی‌ كوردستان دژ به‌ له‌شكركێشی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆ كوردستان‌و، ده‌ورانی‌ زێرینی‌ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش بوو. ئه‌و 11 مانگه‌ی‌ ده‌ورانی‌ سازدانی‌ “جه‌معیه‌ته‌كان”ی‌ دیفاع له‌ مافی‌ خه‌ڵكی‌ كورد بوو له‌ هه‌موو شاره‌كان، ده‌ورانی‌ رێكخستنی‌ یه‌كێتی‌ جوتیاران‌و به‌رهه‌ڵستكردنی‌ سه‌رۆک ع

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube