بۆ دایه‌ به‌هیه‌

دێمه‌وه‌ بۆ لاتان، ئه‌مڕۆ لێره ده‌ڕۆم. ده‌ڕۆم به‌دڵێكی پڕله‌ هیوا‌وه، لێره‌‌وه ده‌ڕۆم به هێزو گوڕی جارانه‌وه. ناو چاوانی دانه‌ دانه‌ی ئیوه ڕۆڵه كۆمه‌له‌ی‌یه‌كانم ماچ ده‌كه‌م، با زه‌نگوڵه‌ی ئاونگی هه‌ناسه‌تان، به‌سه‌ر تاڵ تاڵی چڵه‌ مووی سه‌رمه‌وه، خۆ هه‌ڵواسن و هه‌‌ر له‌گه‌ڵم بن. با ئه‌وان له‌بری ئێوه‌ له‌گه‌ڵم بدوێن و یاده‌كانم له‌ بیر نه‌چنه‌وه. ده‌مه‌و تاریكانێك، له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه، له‌شاری ئۆپسالای وڵاتی سوئێد، ڕاكشابوم. دڵ ته‌نگ و به‌ته‌نیا. هه‌ر چاوم له‌بن میچی ڕوخساری سپی هه‌ڵگه‌ڕاوی ژوره‌كه‌م ده‌كرد. كه‌سم نه‌ده‌ناسی، له زمانی كه‌سیش حاڵی نه‌ده‌بوم. ڕه‌نگ و ڕوخساریان زۆر له هی‌ڵای وڵاتی خۆمان نه‌ده‌چوو. هه‌رچی به‌لام داده‌هات، چاوی لێده‌كردم و به‌بزه‌یه‌‌كه‌وه سڵاوی ده‌كرد

© 2023 by Franklin Day School. Proudly created with Wix.com

  • Kak Foad Facebook
  • Foad Mostafa-Sultani youtube