جەلال هنیسی

شێعرێک بۆ کاک فوئاد

کەسم نەدی بۆ فواد بگری

ئاخر ئەو چرایەکەو لە پێشەوە شۆڵەی دێ.

کەسم نەدی بۆ فواد ڕەش بپۆشێ

ئاخر ڕەشی چۆن ڕووناکی دادەپۆشێ.

کەسم نەدی بڵێ فواد مردووە

ئاخر کەسێ لە دڵا بێ، بۆ هەمیشە هەر زیندووە.