حامد کۆنەپۆشی

یادی کاک فوادی رێبەر و خولقێنەر ھەموو کات لە دڵ و ھزرمان دا زیندووە

Uppdaterad: 5 apr 2020

یادی کاک فوادی رێبەر و خولقێنەر ھەموو کات لە دڵ و ھزرمان دا زیندووە

ئیمرۆ چل ساڵ بە سەر شەھید بوونی کاک فواد، مێعماری بزووتنەوە جەماوەریەکان تێدەپەڕێ بەڵام قورسی و ئازاری لە دەست دانی ئەو رێبەرە خەڵکیە ھەست دەکەیت دوینێ بووە. گیانبەخت کردنی کاک فواد بۆشاییەکی زۆر گەورەی بۆ رێبەری کردنی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد و چەوساوەکانی کوردستان دروست کرد، دوای چل ساڵ ھێشتا ئەو پرسیارە لە خۆمان دەکەین کە ئەگەر کاک فواد ئەوەندە زوو شەھید نەبوایەت * چارەنووسی بزووتنەوە جەماوەریەکان، مقاومەتی خەڵکی کوردستان و کۆمەڵە چۆن دەبوو؟* ئاخر لەبەر ئەوەی ئەو رێبەرێکی ژیر، ماندوو نەناس،خولقێنەر و .... تاقانە بوو! بە ھۆکاری سیاسەتی حەکیمانەی کاک فواد شارێکی بچووک وەک مەریوان بوبوو بە ناوەندێک بۆ جوڵە جەماوەریەکانی کوردستان دژ بە رژیمی حەمە رەزا شا و کۆماری سێدارەی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی ئێران.
 

 
رێبازی کاک فواد چڕای خەبات و تێکۆشانمان بووە و دەبێت! یادی بەرز و بەرێز بێت!

حامد کۆنەپۆشی