هەڵگورد مەهابادی

بەرەو ٩ی خەرمانان

Uppdaterad: 5 apr 2020

بەرەو ٩ی خەرمانان
 
کێ بێ وەکوو فوئاد وابێ.......کوردستانی پێ ئاوابێ
 

 
فوئاد ناوەرۆکێکی بەرزی ئینسانی، ڕێبەرێکی کاریزما، ڕاست گۆ، داهێنەر،خەڵکی و خۆشەویستی هەموان، بزوێنەری بزووتنەوە مەدەنییەکان
 

 
کام تابلۆی ئینسانی لە ڕۆژهەڵات هەیە جێگا پەنجەی ئەم ڕێبەرە ئەفسانەییەی پێوە نەبێ؟
 

 
خەباتی کرێکاری، جوتیاران،لاوان، بنکەکانی زەحمەتکێشان، شۆرای شار و دێهاتەکان، ژنان، هونەرمەندان، مامۆستایان، خوێندکاران، مانگرتنی زیندانەکان، خەباتی مەدەنی، کۆچی مێژویی مەریوان. وەستانەوە لە بەرانبەر هێرشی دوژمن؟
 

 
ڕێبەرێک لە ناو خەڵکدا لە دایک بوو، لە ناو جەماوەردا باڵای کردوە و بووە ڕابەر. تا دوا دڵۆپی ژیانی لەناو خەڵک و بۆ خەڵک ژیا.
 

 
یەکەمین ڕێبەرێک کە لە سەنگەری بەرگریدا گیانی بەختی ئارمانەکانی خەڵکی هەژار و چەوساوە کرد.
 

 
باشترین ڕێز گرتن لە کاک فوئاد، سەداقەت لەگەڵ ئارمانەکان و خەت و ڕێبازەکەی کاک فوئادە.
 

 
بەرز وبەڕێز بێت یادی کاک فوئادی هەمیشە زیندوو