ئامانج عەزیزکەند
Uppdaterad: 6 apr 2020
یەکێک لەو کەسانەی کە لە زیندان لە گەڵ کاک فوئاد بووە، دواتریش لە رابەرایەتی کۆمەڵەدا بوو، دەگێڕێتەوە:
»ئێمە خەتی ٣ بووین و دژی خەباتی چەکداری بووین. ھەمیشە باس و خواسمان لە گەڵ بەتایبەتی چریکە فیدائیەکان لە سەر ئەوە بوو.
کاک فوئاد پێش من ئازاد بوو، رۆژێک یەکێک لەو کەسانە بە تووڕەیی ھات و وتی ئێوە درۆزنن و راست ناکەن! وتی وتم بۆ چی بووە؟ وتی جا چۆن ئەوە چەند ساڵە ئێوە دژی خەباتی چریکین بەڵام رەفیق فوئاد مانگێکە چۆتە دەرەوە و شانەی چەکداری درووست کردووە.
وتی منیش زۆرم پێ سەیر بوو و وتم بەڕاستی فوئاد وای کردووە؟ وتی ئەیچۆن و ماجەرای گێڕایەوە.
وتی منیش بەبێ بیر لێکردنەوە و ئەو ئیدۆلۆژیە کە لە سەری را ھاتبووین وتم: مادام فوئاد وای کردبێ ئەوە ڕێگایەکی درووستە«.
ئەوە نیشان دەدا کە بەڕاستی فوئاد رابەرێکی کارا و بە کردەوە و کارێزما بووە، بۆیە تۆانی کۆچی مێژووی مەریوان رابەرایەتی بکا.
ئامانج عەزیزکەند