هوشیار محمودی
Uppdaterad: 7 apr 2020
به كوێدا هاتیت
«رەفێق سابیر»
به‌م نیوه‌شه‌وه له كوێوه هاتیت
چۆن گه‌ردی دیلیت له خۆت ته‌كاند و
ئێوارانێكی ته‌ماوی زستان
وه‌ك خۆر هه‌ڵهاتیت؟
سه‌هۆڵبه‌ندان بوو. . به كوێدا هاتیت ؟
ئاگرباران بوو. . به كوێدا هاتیت
كوردستان تژی سه‌گی بێگانه و
نوقمی تاوان بوو
به كوێدا هاتیت
چۆن له هه‌رێمی گهلهگورگدا
به شارستانی و
لاوك راهاتیت؟
به كوێدا هاتیت ؟
له‌به‌ر هه‌ره‌سی ئه‌م بارانه‌دا
تۆی نوقمی خه‌ون، پهلكهزێڕینهیت
یان تاڤگه‌ی هه‌ڵم
له سه‌فه‌ربه‌ر و
له‌ژێر كه‌لاوه‌ی ئه‌م وه‌رزانه‌دا
روخساری ئاسۆیت
یان گوڵه‌گه‌نم؟
له به‌یانێكی داگیركراودا
ئێمه له‌گه‌ڵ تۆ رادهبینهوه
له خه‌ونه‌كانتا روخساری ونمان ده‌دۆزینه‌وه
به خۆشه‌ویستی و
په‌لكه‌زێڕینه و
لاوك و
راستی
كوردستانی دیل دهتهنینهوه.
ئێمه له‌گه‌ڵ تۆ رادهبینهوه.