هیوا سلیمانی
Uppdaterad: 6 apr 2020
زەحمەتکێشان شەپۆل شەپۆل لەدواتەوەن
ئەیانەوێ سەنگەرەکەت پڕ کەنەوە .
تێکۆشەران پۆل لە دوای پۆل بە شۆێن
تۆوەن ، ئەیانەوێ رێگاکەت بگرنەوە .
شەهیدەکان کۆمەڵ بە کۆمەڵ دێن لەگەڵت
ئەیانەوێ بەتەنیایی نەمێنیەوە . دڵنیابە ،
ئەو ئاڵایەی هەڵت ئەگرت ،ئیستا زۆرتر شەکاوەیە.
خەمت نەبێ ، ئەو روبارەی هەڵت ئەبەست ، ئیستا
بووە بە دەریا ، دڵگیر مەبە ، ئەو سەفەرەی
دەستت پێکرد ، ئیستا نزیکی ئاسۆیە ، چاوەکانم،
تۆش نامری ، لەهەر کۆێ بین لەگەڵمانی ....