لیمۆ بایه‌زید زاده
Uppdaterad: 6 apr 2020
له هه‌ر كوێی ئه‌م وڵاته داڵه‌كانی سه‌رمه‌ستی سته‌م
سهلاخانی پێ پهتیو قاچ خوێناوی
چهپهچاخیان پێیه‌و مه‌مكی كچان ده‌برن
هه‌ركامه‌و دوو چه‌قۆ له باخه‌ڵیدا
لێوی ماچی پێ ده‌برن
ئاسكی ناسك له سه‌ر كۆته‌ی گه‌وره قهڵخ ده‌كه‌ن
به قهنارهكانی قه‌سابخانه‌ی شاری داده‌كه‌ن
نانی سفران دهدزنوو به ئاره‌قه‌و خوێنی ده‌ده‌ن
ده‌نگێكی زووڵاڵ كه گه‌رووی وریا بوونه‌وه
قامكێك به ئیشاره‌تی رێباز و
ده‌ستێكی گه‌رمی دڵداری و پشتیوانی و
خه‌رمانێك له وره‌و و متمانه‌یی و بانگه‌وازی سووری شۆرشێكی ئاگرین
دێته مه‌یدان و ره‌مزێكه ناوی كاك فواد.
له ئاڵمانه‌وه
له ئاسمانی ئاڵمانه‌وه
ئه‌ستێره‌یه‌ك یاخی له قه‌ترانه شه‌وی چاو چاو نه‌دین
شه‌وی دووله‌ت كرد
توند و دڵنیا
گه‌یشته تاڵه سواره‌وه
ئاسمانێك ئه‌ستێره‌ی لێ كه‌وته‌وه
له ئاڵمانه‌وه،قهقنهسێك هه‌ستا
ئه‌فسانه‌یه‌ك ره‌خسا
به دارستان و لێرهوانی و
به سه‌ر لووتكه‌و زرێبار و
مه‌ریوان و سنه و كامیاران و گشت كوردستانا گه‌را
پۆڵ پۆڵ قه‌قنه‌س و شۆرشی سینه سافانی ئه‌م عه‌سره‌ی لێكهوتهوه
له ئاڵمانه‌وه له نێوان دوو كێوی چاوهروانهوه
رۆلهیهك هه‌ستا، ئه‌ندێشه‌یه‌ك پاراوت
راسانی هه‌زاران رۆڵه‌ی میله‌تێكی لێ كه‌وته‌وه
وه‌ره‌ق وه‌ره‌ق، ره‌سته ره‌سته‌ی مێژوویه‌كی رازانده‌وه
كاك فواد هه‌ر زیندووه
له‌م دیوی سه‌خڵه‌تی زستانه‌وه
له جه‌زره‌به‌ی زیندانه‌وه
به نێو به‌فری پشتوێنهدا
بۆرانی سه‌ر شێت و بێ رهحمیا
له شه‌وگارانی نانی بایی خوێن و
فرمێسك ههرزانیا
تا ساڵی ته‌واو خۆره‌كانی و كهسكهی به‌هارییه
تا وه‌رزی خه‌رمانان و خه‌نده‌ی ئینسانیا
ره‌چه‌ی شكاندوو رێبازی دانا
كاروانی یاری كرده‌وه
بۆیه ده‌لێن
كاك فوادههر زیندووه
نهسهروتووه، نه‌سره‌وتووه